Shadow Shadow

ئێران: سەرباری گەمارۆکانى ئەمریکا بەڵام هەناردەی نەوتمان نەبووەتە سفر

13:16 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بانكى ناوه‌ندى ئێرانى ئاشكرایکرد، فرۆشتنى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ختى به‌رده‌وامه‌ و سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكاش نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ خاڵى سفر.

له‌ دیدارێكى میدیاییدا، عه‌بدولناسر هیمه‌تى، به‌رێوه‌به‌رى گشتى بانكى ناوه‌ندى ئێران ڕایگه‌یاند، “سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڵام هێشتا فرۆشتنى نه‌وتى ئێران نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ خاڵى سفر.”

.

به‌رێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندێ ئێران وتیشی، پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وامه‌ و له‌ قۆناغى ته‌نگه‌تاوىیش ده‌رده‌چێت و به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌كى جیاوازتر بۆ فرۆشتنى نه‌وته‌كه‌یان، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكاره‌كانیشیان له‌ هه‌وڵدان و  ئومێدیان به‌سه‌ركه‌وتنى هه‌وڵه‌كانیان هه‌یە بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌قلیدى بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زیاتر له‌دوو مانگه‌ دواى گرژبونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ گه‌مارۆیه‌كى توند خراوه‌ته‌ سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى ئێران به‌وڵاتانى جیهان.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل