Shadow Shadow

"تۆمەتبارن بە کوشتن و ڕفاندن و دزیکردن"

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی: تا ئێستا باندی وا مەترسیدارم نەبینیوە

11:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌ندامانی‌ باندێكی‌ تاوانكاری‌ “مه‌ترسیدار”ی ئاشکراکرد، کە “بەقاڵێکیان کوشتووە و تەرمەکەیان لە گەڕەکی ڕاپەڕین شاردۆتەوە”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2019 له ‌گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌  به‌ئاماده‌بوونی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی‌ “كۆبانی ستی”، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی  له ‌ڕێگه‌ی‌ میدیاكانه‌وه‌ باندێكی‌ تاوانكاری‌ مه‌ترسیداری‌ گه‌وره‌ی‌ ئاشكراكرد.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و بانده‌ له‌چوار كه‌س پێكهاتوون كه‌ تۆمه‌تبارن به ‌ئه‌نجامدانی‌ چەندین تاوانی، كوشتن و ڕفاندن، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، دزینی‌ ئۆتۆمبێل و ده‌ستدرێژیكردنه ‌سه‌ر ژنان.

هاوکات له ‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له ‌شوێنی‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانباره‌كان، لیوا حه‌سه‌ن نوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند: “ئه‌ندامانی‌ ئه‌و بانده‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ نین، به‌ڵام كوردن و وه‌ك ئاواره‌ له شارەکە جێیان كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وان سه‌ره‌تا به‌ ڕفاندنی‌ جانتای‌ ئافره‌تان دەستیان پێکردووە و دواتریش له‌ 2016 ده‌ستیانكردوه‌ به‌ ڕفاندنی‌ ئۆتۆمبێل، شه‌وانه‌ به‌ جاده‌كاندا گه‌ڕاون بزانن چ ئافره‌تێك یان کەسێک ئۆتۆمبێلی‌ پێیهبە تەنهایە بۆ ئەوەی تاوانەکە ئەنجام بدەن”.

 

“له‌وكاته‌وه‌ی‌ من لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌م و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشم، گروپی‌ وا مه‌ترسیدارم نه‌بینیوه‌، چونكه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ئۆتۆمبێلی‌ هه‌ر كه‌سێك بڕفێنن، كه‌سه‌كه‌ش ببه‌ن و ده‌ستدرێژیشی‌ بكه‌نه ‌سه‌ر، ئه‌م بانده‌ مه‌ترسیدارو قێزه‌ونه‌، په‌یوه‌ندیان به‌ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی‌ تره‌وه‌ هه‌یه‌ له ‌خواروی‌ عیراق، گروپه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش له‌وێ‌ ئۆتۆمبێلیان ڕفاندووه‌ هێناویانه‌ بۆ ئه‌مان و له‌ هه‌رێم فرۆشتویانە” بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی وای وت.

ئاسایشی سلێمانی لە شوێنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان تەرمی کەسێکیان دەرهێنا، به‌وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌، ئه‌و ته‌رمه‌ تیمه‌كانی‌ ئاسایش له‌چاڵێكدا ده‌ریانهێناوەتەوە‌، ته‌رمی‌ “طارقی به‌قاڵه”‌ كه‌ له‌مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ ڕابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌و باندەوە‌ ڕفێندراوه ‌”دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو فیشه‌كیان به‌ قاچییه‌وه‌ ناوه‌، به جامانه‌ خنكاندوویانه”‌.

ئەوەشی ئاشکراکرد: “ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ‘مه‌ریوانی‌ دارا ڕه‌زا’ کە له ‌به‌ختیاری‌ كوژرا، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌م گروپه‌ مه‌ترسیداره‌وه‌ كوژراوه‌، كاتێك ئه‌مان چونه‌ته‌ دوكانه‌كه‌ی‌ داراوه‌، له‌وێ‌ كوشتویانه‌”.

 

له ‌په‌یامێكیشیدا بۆ هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ وتی‌:”داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م هه‌ركه‌سێك له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌ تاوانیان به‌رامبه‌ر كراوه‌، بێنه‌ لای‌ ئێمه ‌و سكاڵا بكه‌ن و نه‌ترسن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مافه‌كانیان بۆ وه‌ربگرینه‌وه‌”.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل