fbpx
Shadow Shadow

10 گەورەترین بودجەى سەربازى تەرخانکراوى ئەمساڵى وڵاتانى جیهان  

14:20 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

ماڵپه‌ڕى گلۆباڵ فایر پاوه‌ر بڵاوى كرده‌وه‌، ته‌رخانكردنى بودجه‌ى وڵاتانى دونیا بۆ كه‌رتى سه‌ربازی به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه بەراورد بە ساڵى پار و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش هه‌ر له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ زۆرترین بودجه‌ و خه‌رجى سه‌ربازى ته‌رخانكردووه‌ و له‌بودجه‌ى ساڵى 2019 بڕى پاره‌ى دابینكراو بۆ كه‌رتى سه‌ربازى ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 716 ملیار دۆلار.

.

بەگوێرەى ماڵپەرەکە، وڵاتى چین لەو بوارەدا لە پلەى دووەمدا دێت و له‌بودجه‌ى ساڵى 2019 بڕى 224 ملیار دۆلارى بۆ كه‌رتى سه‌ربازى ته‌رخانكردووە و به‌دواى ئه‌ویشدا وڵاتى سعودیه‌ به‌پله‌ى سێیه‌م دێت كه‌ له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵدا بڕى 70 ملیار دۆلارى بۆ كه‌رتى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى ته‌رخانكردووه‌.

.

ماڵپه‌ڕە‌كه جەختدەکاتەوە، ئه‌وانە قه‌به‌ترین بودجه‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵ بۆ كه‌رتى سه‌ربازى و به‌رگرى وڵاتان ته‌رخانكرابێت.

 

.

هاوكات به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێكى په‌یمانگاى سیبریش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، كۆى خه‌رجى سه‌ربازى به‌رێژه‌ى 2.6%  بەراورد  بە ساڵى رابردوو  به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌  1.822 تریلیۆن دۆلار .

.

هه‌ر بەگوێرەى ڕاپۆرته‌كه‌، ئه‌مریكا و چین و سعودیه‌ و هیندستان و فه‌ڕە‌نسا له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردودا له‌چاو وڵاتانى ترى جیهاندا به‌رێژه‌ى 60% بودجه‌یان بۆ كه‌رتى سه‌ربازى ته‌رخانكردووه‌.

.

 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، له‌ساڵى 1988 ە‌وه‌ ئه‌وه‌ دووه‌مینجاره‌ به‌و شێوه‌ زۆره‌ له‌سه‌ر یه‌ك بودجه‌و خه‌رجى ئه‌و وڵاتانه‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

 

.

ساڵى 2018 له‌دواى هه‌شت ساڵ خه‌رجى كه‌رتى سه‌ربازى ئه‌مریكا به‌رێژه‌ى 4.6% به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 649 ملیار دۆلار ئه‌وه‌ش له‌پێناو مانه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌پله‌ى یه‌كه‌میندا.

.

 

وڵاتى چین كه‌ له‌پله‌ى دووه‌مدایه‌ ساڵى ڕابردوو به‌ڕێژه‌ى 5% خه‌رجى كه‌رتى سه‌ربازى زیادى كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 250 ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت له‌ماوه‌ى 24 ساڵى ڕابردوودا بودجه‌ى سه‌ربازى به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت.

.

 

به‌رزبوونه‌وه‌ى بودجه‌ى سه‌ربازى چین له‌ساڵى 2018 ده‌ به‌رابه‌رى ساڵى 1994 و ده‌كاته‌ 14% خه‌رجى سه‌رجه‌م سه‌ربازى وڵاتان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل