Shadow Shadow

10 دەوڵەمەندترین خێزانەکانی جیهان کێن؟

12:01 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد

ئاژانسى بلۆمبێرگی ئەمریکی ریزبەندی 10 ده‌وڵه‌مه‌نترین خێزانه‌كانى جیهانى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ خێزانى ئال سعود له‌پله‌ى چوارەمدایە.

.

به‌گوێره‌ى لیسته‌كه‌ى بلۆمبێرگ، چەند خێزانێکی ئەمریکی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێهەمیان گرتووە.

.

پلەی یەکەم خێزانێكن به‌ناوى واڵتون و خاوه‌نى كۆمپانیاى واڵمارتى ئه‌مریكیین، داهاته‌كه‌یان له‌ 39 ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ 191 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

.

خێزانى دووه‌م به‌هه‌مان شێوه‌ ئەمریکیین و پێانده‌وترێن خێزانى مارس كه‌ خاوه‌نى كۆمپانیاى شۆكۆلاته‌ن و داهاته‌كه‌یان له‌ 37 ملیاره‌وه‌ بۆ 127 ملیار دۆلار به‌رزبووەتەوە.

.

له‌لیسته‌كه‌ى بلۆمبێرگدا، خێزانى كۆكى ئه‌مریكیش له‌پله‌ى سێهه‌مدا هاتووه‌ و خاوه‌نى كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى پیشه‌سازیین هه‌ر به‌ناوى خۆیانه‌وه‌یه‌ و داهاته‌كه‌یان له‌ 26 بۆ 125 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

.

خێزانى ئال سعودی سعودییە، له‌پله‌ى چواره‌مدا دێن و داهاته‌كه‌یان به‌ 100 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

.

لەبارەی خێزانی ئال سعوودەوە بلۆمبێرگ نوسیوویەتی سه‌روه‌ت و سامانى ئەو خێزانە زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ کە پێشبینی کراوە بەوپێیەی خاوەندارێتی كۆمپانیاى ئارامكۆ بۆ بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی نەوت دەکەن.

.

ئارامکۆ زه‌به‌لاحترین كۆمپانیایه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان کە زۆرترین قازانج دەکات و خێزانى  ئال سعود بە نیازە ساڵانە قازانجه‌كه‌ى بگەێنێتە‌ دوو ترلیۆن دۆلار.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل