Shadow Shadow

10ی مانگی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی دەخوات

11:25 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 10ی حوزەیرانى 2019ی دیاریکرد بۆ ڕۆژی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکى هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌، 10ی حوزەیرانى 2019، بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، لە دانیشتنەکەدا ڕێکارەکانى تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت،

 

ڕێکارەکانى سوێندخوارنی سەرۆکى هەرێم وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە،

یه‌كه‌م: رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق:

1ـ یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگى وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى پاكی شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانیی عیراقی و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ی ره‌قیب).
2ـ خوێندنه‌وه‌ی بریاری ژماره‌ (6)ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی رێزدار (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی) به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
3ـ سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (نۆیه‌م) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.
4ـ پێشكه‌ش كردنی وتاری به‌شێك له‌ ئاماده‌بووان به‌م بۆنه‌ مێژووییه‌وه‌.
5ـ وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی).
دووه‌م: ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی بڕگه‌ی (3) له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.

 

10ی مانگی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی دەخوات

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل