fbpx
Shadow Shadow

جەواد زەریف: ئەمریکا نەوتى وڵاتانى عەرەبى بەلاوە گرنگترە وەک لە خوێنى هاوڵاتییەکانیان

12:49 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران لە دواین وتەیدا لەبارەى گرژییەکانى ئەمریکا و وڵاتەکەى دەڵێت، ئەمریکا نەوتى وڵاتانى عەرەبى بەلاوە گرنگترە وەک لە خوێنى هاوڵاتییەکانیان.

,

لە نوێترین نوسینیدا لە تویتەر، کە لەبارەى گرژى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى و ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینى 20ى ئەیلولى 2019 محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاندووە: “خوێنى عەرەبى بەرامبەر نەوتى عەرەبە، ئەوەش ئەلفوبێى سیاسەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایە”.

,

زەریف ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، چوار ساڵە بۆردوومانى یەمەن دەکرێت و نزیکەى 100 هەزار خەڵکى کوژراوە و 20 ملیۆن خەڵک توشى کەمخۆراکى بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵیش توشى نەخۆشى کۆلێرا بوون، ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو تاوانەنانەدا بێدەنگە و دەرفەتی تەواویشى بۆ تاوانباران ڕەخساندووە.

,

بە وتەى وەزیرى دەرەوەى ئێران، لە بەرامبەر وەڵامى یەمەنییەکان بۆ ئەو تاوانانەى لە دژیان ئەنجامدەدرێت، هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیا نەوتییەکانى سعودیە، ئەو کارە بەلاى ئەمریکاوە بەدەستپێکردنى شەڕ هەژمار دەکرێت و ڕەتیشدەکریتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل