fbpx
Shadow Shadow

عەفرین؛ 33 کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانى تورکیاوە “ڕفێندراون”

08:46 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى هەواڵێکى هاوار نیوز، هێزەکانى تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا 33 هاوڵاتییان لە دوو گوندی ناوچەی بلبلێی سەربە عەفرین ڕفاندووە، تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

.

چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هاوارنیوزیان ڕاگەیاندووە، چەکدارانى سەربە تورکیا لە گوندی کەرێ 30 کەس و لە گوندی عەبیدانیش سێ کەسیان ڕفاندووە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەى ئەو هاوڵاتییانەی ڕفێندراون دەستنەکەوتووە.

.

بەپێی هەواڵەکە، تورکیا لەڕێى هێزە چەکدارییەکانییەوە لە عەفرین و چواردەورى هەڵمەتێکى فراوانى دەستپێکردووە و بەردەوامە لە دەستگیرکردنى دانیشتوانى ناوچەکە.

.

دوای نزیکەى دوو مانگ بەرگریکردن و تێکۆشانى دانیشتوانی عەفرین و شەڕڤانانی ئەو شارە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و بە پشتیوانیی گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا، رۆژی 18ی ئازاری ساڵی 2018، پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە ناوەڕاستی عەفرین روخێندرا، وەک هێمایەک بۆ داگیرکردنی ئەو شارە لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانییەوە، لەوکاتەوە تورکیا دەستی کردووە بە شاڵاوێکی گەورەی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە و سڕینەوەی ناسنامەی ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستان.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل