Shadow Shadow

ئۆتۆمبێلە خەیاڵییەکەى جیمس بۆند دەفرۆشرێت

08:25 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئۆتۆمبێلەکەى جیمس بۆند لە زیادکردنێکى ئاشکرادا لە شارى نیویۆرک، نمایش دەکرێت بۆ فرۆشتن، نرخەکەى لە نێوان چوار بۆ شەش ملیۆن دۆلارى ئەمریکى دەبێت.

.

بڕیارە لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو، ئەو ئۆتۆمبێلەى کە لە چەند بەشێکى فیلمى جیمس بۆند بەدەست ئەو کارەکتەرەوە بووە، نمایش بکرێت و لە زیاکردنێکى ئاشکرادا لە شارى نیویۆرکى ئەمریکى بفرۆشرێت.

.

سوسبێز هاوس، تایبەت بە زیادکردنەکانى نیویۆرک، پێشبینى کردووە ئەو ئۆتۆمبێلە کە لەجۆرى ئستۆن مارتنە بە نرخى چوار بۆ شەش ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

.

ئۆتۆمبێلەکە ئاسایی نییە و دەستکارى کراوە، بەجۆرێک هەندێک تایبەتمەندێتى بۆ زیادکراوە کە تایبەت بووە بە فیلمەکە.

.

جیمس بۆن، کارەکتەرێکى سیخوڕى بەڕیتانى زنجیرە فیلمێکە، ناسراوە بە بریکارى 007.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل