Shadow Shadow

“چیرۆکى تراژیدى” مردنى سێ کچ و دایکێک بەدواى یەکدا لە میسر

11:00 شه‌ممه‌ 27 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

لە میسر، دوو کچی یەک خێزان کۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن بەهۆی ئەمەشەوە دایکی یەکێک لەکچەکان توشی جەڵدەی دڵ دەبێت و گیانلەدەستدەدات، دوای ئەم ڕوداوەش کچێکی تری هەمان خێزان کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت.

.

میدیاکانى میسر چیرۆکى تراژیدى مردنى خێزانێکیان بڵاوکردەوە، کە خوێندکارێکی تەمەن 17 ساڵ، لەگەڵ کچە پورەکەی کە تەمەنى 15 ساڵ بووە، بەهۆی ناجێگیری باری دەروونیانەوە خۆیان ژەهرخوارد کردووە، دواى ئەو ڕوداوەش دایکى یەکێک لەو کچانە بەهۆى جەڵدەى دڵەوە دەمرێت.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەپاش ئەو ڕوداوە کچێکى بچوکى ئەو خانەوادەیە کە تەمەنی 11 ساڵ بووە، پاش بیستنى هەواڵى خۆکوشتنی خوشکەکەی و گیانلەدەستدانی دایکی، لە شوقەکەییانەوە خۆی خستۆتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە.

.

چیرۆکى مردن وخۆکوشتنى ئەندامانى ئەو خێزانە بۆتە جێى باسى میدیاکانى وڵاتى میسر و وەک ڕوداوێکى تراژیدى باسی لێوەدەکرێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل