fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

‫هۆشیار عەبدوڵا: ڕێگرتن لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی سلێمانی ئەجێندای پارتییە ‬

17:28 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەربارەی دواکەوتنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرتن لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی سلێمانی ئەجێندای ئاشکرای لایەنی باڵادەستی حکومەتی هەرێمە، دەشڵێت، لاوازی یەکێتی و گۆڕان لە ئاست پارتی گەیشتۆتە قۆناغێک نەتوانن پرۆژەیەکی وەک شەقامی سەدمەتری لە ڤیتۆی پارتی قوتاربکەن.

،

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیرق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: “ڕێگرتن لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی سلێمانی ئەجێندای ئاشکرای لایەنی باڵادەستی حکومەتی هەرێمە و پێیوایە ئاوا سلێمانی دەستەمۆ دەکا”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: ” دروستبونی (گۆڕان) لە بارێکیا توڕەبوونی سلێمانی بوو لە(یەکێتی)، بەڵام ئێستا سلێمانی لە یەکێتی و گۆڕان هەردووکیان توڕەیە، سلێمانی دژایەتی بکرێت عینادتر دەبێ، چۆک دانادا”.

،

‫هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو: “لە مێژووی کۆن و نوێدا، خەباتی سیاسی، چەکداری و فەرهەنگی، سلێمانی لە لاپەرەکانی مێژووی باشوری کوردستان دەربکەی شتێکی ئەوتۆ نامێنێتەوە، کەچی بەداخەوە سەردەمێکی نەفرەتی وا تێکەوتوین،ئەو حکومەتەی بەشێکی زۆری بە قوربانیدان و خەبات و خوێنی سلێمانی دروست بووە ئێستا جادەیەکی پێ ڕەوا نابینێ”.

،

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان باسی لەوەشکردووە: “لاوازی یەکێتی و گۆڕان لە ئاست پارتی گەیشتۆتە قۆناغێک کادرێکیان بەدڵی پارتی نەبێت پۆست لە حکومەت وەرناگرێت،لە دۆخێکی وەهادا ئاساییە ئەوەش ببینین کە تا ئێستا نەیانتوانیوە پرۆژەیەکی وەک شەقامی 100 مەتری لە ڤیتۆی پارتی قوتاربکەن، سلێمانی دەمێکە دەرگیری کاستێکی سیاسیی خۆپەرست و بێخەمە”.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، هەرچەندە لە شاری هەولێر شەقامی 120 مەتری کراوەتەوە و لەئێستادا کار کە شەقامی 150 مەتریدا دەکرێت، بەڵام شەقامی 100 مەتری سلێمانی کە لە ساڵی 2014وە بڕیاری دروستکردنی دراوە، هێشتا دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەکە نەکراوە و ئەوەش ڕەخنەیەکی زۆری لەسەر حکومەت و لایەنە دەسەڵاتدارەکانی سلێمانی دروستکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل