fbpx
Shadow Shadow

‏مەسرور بارزانی: جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق

17:39 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕایی پیرۆزبایی، ئاماژەی بەوەکرد، هیوادارە لە ساڵی نوێدا کارنامەی حکومەتی هەریم جێبەجیبکەن و ئەوەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.

،

لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە مەسرورز بارزانی پەیامێکی بڵآوکردەوە و ڕایگەیاند: “‎پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، ‎ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا”.

،

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە: “هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکومەتی هەرێم بە هاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و هاوڵاتیان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبەجێبکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییان بکرێت، بێگومان ئەوەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا”.

،

لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی نوسیویەتی: “ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل