fbpx
Shadow Shadow

‎کۆمەڵى ئیسلامى: گەلی کورد لە رۆژئاواى کوردستان دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و زیاتر پشت بە خودا ببەستێت

18:10 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجوومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات گەلى کورد لە رۆژئاواى کوردستان پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و زیاتر پشت بە خودا ببەستێت.

.

لە راگەیەندراوەکەى ئەنجوومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە “هەموو  سنوربەزاندنێکی وڵاتێک بۆ نێو ولاتێکی دیکە ئیدانە دەکەین و بە پێچەوانەی یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکانی دەزانین، گەرچی لەم ساڵانەی دواییدا سوریا بووەتە گۆڕەپانی ململانێی هێز و وڵاتە هەرێمی و نێدەوڵەتییەکان”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەنجوومەنى سیاسى کۆمەڵ بە مافى گەلى کوردى دەزانێت لە ناوچە و خاکی خۆیدا سەربەست و ئازاد بێت و خاوەنی ئیدارە و ئیرادەی خۆی بێت، ئاماژە بەوەش دەکات ” بەڵام دەبێت پەندیش لە ڕابردوو وەربگرێت و زیاتر پشت بە خودا ببەستێت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت و پلان و ئەجێندای ‌وڵاتانی زلهێز جێبەجێ نەکات و دواتریش پشتی لێ بکرێت”.

.

بەپێویستیشدەزانێت “بڕیار بەدەستانی ڕۆژئاوای کوردستان وریابن و بیانوو بەدەست هیچ هێز و وڵاتێکەوە نەدەن تا هێرشیان بکرێتە سەر و وەک مەترسی سەیربکرێن”.

.

ئەوەش روونکراوەتەوە، پێمان وایە بەکارهێنانی هێز بەدرێژایی مێژوو چارەسەری کێشەی کورد و وڵاتانی دیکەی نەکردووە و تاکە ڕێگای راست بۆ هەردوولا لە گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە دەبینینەوە، لەم سۆنگەیەوە داوای وەستاندنی بەپەلەی شەڕ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەکەین.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل