fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

‎نەوەی نوێ شادی نەوزادی دەرکرد

16:19 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

‎،

لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ، شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی بە یاسای چاکسازی دا، جوڵانەوەی نوێ بڕیاریدا، ئەو پەرلەمانتارە لە فراکسیۆنەکەی دەربکات و ئاماژەی بەوەکرد: “لەم جوڵانەوەیەدا مرۆڤی بەرژەوەندخواز و خۆپەرست جێگای نابێتەوە”.

‎،

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە: ” لەم جوڵانەوەیەدا مرۆڤی بەرژەوەندخواز و خۆپەرست جێگای نابێتەوە، وەک هەموو لایەک دەزانن جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش هەڵبژاردنەکان و لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەردەوام باسی لە نەمانی موچەی خانەنشینیی پلە بالاکان دەکرد، هەروەها پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژوو کردووە بە هیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن، جگە لەوانەش، هەموو کاندیدانی جوڵانەوەکە سوێندیان خواردووە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن”.

‎،

ئاماژەی بەوەشکردووە: ” سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بووە بە پەرلەمانتار و تەنها 500 دەنگی هێنابوو، ئەمرۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە خودا و لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییانکرد، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان”.

‎،

لە ڕاگەیەندراوەکەی نەوەی نوێدا ئەوەش هاتووە: ” لە پێناو هێشتنەوەی ئەخلاقی سیاسیی و رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار، شادی نەوزاد لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چونکە ئەم جوڵانەوەیە جێگای مرۆڤی لەو شێوەیەی تیدا نابێتەوە و ئامانجی جوڵانەوەکەمان خزمەتی هاوڵاتییان و ڕاستگۆیی و هێشتنەوەی بنەمای ئەخلاقییە، نەک خزمەتکردنی گیرفانی خۆمان و بەرژەوەندیی شەخسیی”.

‎،

‎نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە: “پێویستە هەموومان بزانین مرۆڤی مەرد و بەڕەوشت لەم ساتانەدا تاقیدەکرێنەوە، لە کاتیکدا بەرژەوەندیی و پارە و پۆست دەخرێتە بەردەستیان، ئەوسا دەردەکەون ئاخۆ خەڵکانی خاوەن مەبدەئن یاخود بەرژەوەندخواز و خۆویست”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل