fbpx
Shadow Shadow

‌ڕێگە بۆ کابینەی نۆیەم تەختکرا

20:55 چوار شه‌ممه‌ 08 ئایار 2019
article image

سەلام عەبدوڵا

.

ئەو دوو لایەنە سەرەکییەی‮ ‬کە بەبێ بوونی‮ ‬ئەوان لە حکومەتدا،‮ ‬لاسەنگییەک لە دۆخی‮ ‬سیاسیدا لە ھەرێم دەھاتە گۆڕێ کە کەس سوودمەند نەدەبوو لێی‮.‬

.

خۆشبەختانە ئەو دوو لایەنەش پارتی‮ ‬دیموکراتی‮ ‬کوردستان و‮ ‬یەکێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬کوردستان کە پێکەوە خاوەنی‮(٦٦‮‬) ‬کورسی‮ ‬پەرلەمانین‮، ‬ڕێکەوتننامەیەکیان لەڕۆژی‮ ٥ی ئایاری ٩١٠٢‮ ‬واژوو کرد بۆ پێکھێنانی‮ ‬کابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حکوومەت، بەمەش کۆتایی‮ ‬بەو دڵەڕاوکێیە ھات کە ماوەیەکی‮ ‬زۆر دانیشتوانی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬گرتووەتەوە‮. ‬

.

بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕانیش کە خاوەن‮(‬١٢)‬کورسیە پێشتر لەگەڵ پارتی‮ ‬دیموکراتی‮ ‬کوردستان‮ ‬ڕێکەوتننامەی‮ ‬واژوو کردبوو،‮ ‬بۆیە پێکەوە ئەو‮ سێ لایەنە دەبنە خاوەن ‮(‬٨٧) ‬کورسی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان دا کە دەتوانن بەئاسانی‮ ‬ھەموو بڕیار و‮ ‬یاسایەک لە بەرژەوەندی‮ ‬خەڵک،‮ ‬بێ گرفت،‮ ‬تێپەڕێنن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بۆ ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬کە ماوەی‮ (‬٢٧) ‬ساڵە نەتوانراوە چوارچێوەیەکی‮ ‬بۆ دیاری‮ ‬بکرێ و بخرێتە بواری‮ ‬جێبەجێکردنەوە، ئەویش‮ ‬یاسای‮ ‬بەنیشتمانی‮ ‬کردنی‮ ‬دامەزراوەکانی‮ ‬و سڕینەوەی‮ ‬سیفەتی‮ ‬حزبی‮ ‬لێیان وەکو‮ ‬یەکەی‮ ‬حەفتا و ھەشتا کە دوو دامەزراوەی‮ ‬زۆر گرنگن کە بێ‮ ‬یەکبوونەوەی‮ ‬نەدەتوانرێ حکوومەتێکی‮ ‬بەھێز پێکبھێنرێت و‮ ‬نە ھێزێکی‮ ‬تۆکمەی‮ ‬سەربازی‮ ‬کە بڕیار و فەرمان تەنیا لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگەوە وەربگرێ‮. ‬

.

دامەزراوەیەکی‮ ‬دیکەی‮ ‬گرنگ‮ ‬یەکگرتنەوەی‮ ‬دەستگاکانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ھەردوو لایە کە ئێستا وەکو دوو دامەزراوەی‮ ‬سەربەخۆ و دوور لەیەک کار دەکەن بەمەش حکوومەتێکی‮ ‬لاواز و بێ توانا نمایش دەکات،‮ ‬چونکە ئەمانە ھەریەکەیان لە ناوچەی‮ ‬خۆیان باڵادەستن و کاریان دەڕوات، کە ئەمەش نیشانەی‮ ‬یەکنەگرتنەوە و دوو حکوومەت و دوو دەسەڵات نیشان دەدات کە ئەمڕۆ بەزەقی‮ ‬بە حکوومەتی‮ ‬ھەرێمەوە دیارە و مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬نییە‮. ‬

.

کابینەی‮ ‬نوێ دوای‮ ‬ئەو دوو ئەرکە سەرەکییەی‮ ‬پێویستە ھەوڵ و کاری‮ ‬ڕۆژانە و گورج بۆ خۆشگوزەرانی‮ ‬و باشبوونی‮ ‬باری‮ ‬ئابووری‮ ‬خەڵک و بەرەو پێشەوەچوونی‮ ‬دۆخی‮ ‬ھەرێم بکات و ئەرکی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ناوچە کێشە لەسەرەکان و ماددەی‮ (‬١٤٠) ‬لەگەڵ دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا بخاتە ئەستۆ و ئەولەویەتی‮ ‬کارەکانی‮ ‬لە داھاتوویەکی‮ ‬نزیکدا‮. ‬

.
لێرەدا جێی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬سوپاسی‮ ‬ئەم گەلە خۆڕاگر و قوربانیدەرە بکەین، کە لەم ماوە زۆرەدا سەبر و ئارامی‮ ‬نیشاندا و مۆڵەتی‮ ‬بە حزبەکاندا کە لە دانوستاندن بەردەوام بن و، بتوانن حکوومەتێکی‮ ‬بەھێز و سەرکەوتوو و کابینەیەک بۆ خزمەتی‮ ‬خەڵک فەراھەم بکات و پەرلەمانیش ھێز و کاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬نیشان بدات‮.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل