fbpx
Shadow Shadow

‌چین؛ به‌هۆى زریان و لافاوه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

17:48 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

 

میدیاكانى چین بڵاویان كرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 10ى ئابى 2019) زریان و لافاوێكى به‌هێز‌ له‌ناوچه‌ى تشیانیڤ هه‌ڵیكردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 كه‌سیش بێسه‌رو شوێنن و سه‌دان كه‌سى تریش ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه‌.

.

ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا 200 ماڵ به‌هۆى زریانه‌كه‌وه‌ ڕوخاون و زیانیش به‌ر زیاتر لە 3 هه‌زار ماڵى ترى ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

.

میدیاكانى چین ڕوونیانكردووه‌ته‌وه‌، له‌ناوچه‌ى شینخوا كه‌ چینى نوێى پێده‌وترێت پێش ئه‌وه‌ى  زریانه‌كه‌ هەڵبكات زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن هاوڵاتى ماڵه‌كانیان به‌جێهیشتووه‌.

.

هه‌ر به‌هۆی ڕودانى زریانه‌كه‌وه‌ حكومه‌تى چین زیاتر له‌ 2 هه‌زار گه‌شت و هه‌ندێ خزمه‌تگوزارى میترۆكانى ڕاگرتووه‌ له‌شینگاهیش گه‌شتى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕاگیراوه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل