fbpx
Shadow Shadow

‌شاخى گۆیژه‌ ئاگرى لێ بەرزبوەتەوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە هەوڵى کوژانەوەیدان

10:50 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پێشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌روارى 12ى ئابى 2019 ، ئاگرێك له‌شاخى گۆیژه‌ى به‌رزبوەتەوە، ئاگره‌كه‌ چه‌ند ڕووبه‌ڕێكى ناوچه‌كه‌ى ته‌نیوه، بەرگرى شارستانى سلێمانیش لە هەوڵى کوژاندنەوەیدان‌.

,

ڕێكان جه‌مال، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ كه‌  له‌شاخى گۆیژه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌هۆى گڕگرتنى پوش و په‌ڵاشه‌وه‌ بووه‌ و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ى نازانین چییە.

,

وته‌بیِژه‌كه‌ى به‌رگرى شارستانى سلێمانى وتیشى: “به‌په‌له‌ تیمه‌كانى سه‌ر به‌ده‌زگاكه‌مان چوونه‌ته‌ سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ بە‌ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرەکە و هه‌وڵى چڕوپڕیش بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌ده‌ین”.

,

له‌باره‌ى بوونى زیانەکانى ئاگره‌كه،‌ ڕێكان جه‌مال ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد تا ئێستا لایان ڕون نییه‌ زیانەکان چین، به‌ڵام ڕووبه‌ڕێك زه‌وى له‌شاخه‌كه‌ كه‌ زیاتر وشكاییه‌ سوتاوه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل