fbpx
Shadow Shadow

‌جبه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌ناوچەیەکى سنورى سوریا تەقییەوە

09:37 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (هه‌ینى، 9ى ئابى 2019)، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌جبه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌گوندى ڕە‌یحانه‌ى سنورى له‌گه‌ڵ سوریادا ڕویدا.

.

لەگەڵ ئەوەى تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌ گیانیه‌كانى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و ماڵانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك ئه‌و جبه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌وه‌ چۆڵكراون و تا ئێستاش هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ چییه‌.

.

دواى هه‌ڕە‌شه‌كانى ئه‌رۆدگان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر باكورى سوریا ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركیا به‌ره‌و ناوچه‌ سنوریه‌كانى سوریا ڕە‌وانه‌كران و به‌شێكى زۆریان له‌و گونده‌دا جێگیركران.

.

ڕە‌یحانه‌ ناوچه‌یه‌كى كێشه‌ له‌سه‌رى نێوان سوریا و توركیایه‌و 5 كیلۆمه‌تر له‌خاكى سوریاوه‌ دووره‌ و ساڵى 2013 دوو ئۆتۆمبیل تێیدا ته‌قینرانه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ 53 كه‌س كوژران و توركیاش چه‌كدارانى سه‌ر به ‌به‌شار ئه‌سه‌دى به‌و كاره‌ تۆمه‌تبار كرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل