fbpx
Shadow Shadow

یەکەم گێڕانەوەى میدیای حزبوڵا لەبارەى کوژرانى سولەیمانى و موهەندیسەوە

14:54 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى ئەخبارى لوبنانى سەر بە حزبوڵا، وردەکاری ڕووداوى کوشتنى پاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیسى بڵاوکردەوە بەهۆى هێرشێکى ئاسمانى ئەمریکاوە، ئەوەش یەکەم گێڕانەوەى میدیاى حزبوڵا و نزیک لە حەشدى شەعبییە لەبارەى ڕووداوەکەوە.

.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، نزیکەى کاتژمێر 1:30ی بەرەبەیانى ڕۆژی هەینى، دەنگى چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا بیستراوە، سەرەتا باس لە بۆردومانى شوێنەکە دەکرا بە موشەکى گراد، دواى کاتژمێرێکیش وێنەکە ڕوونبووەوە کە “دوو ئۆتۆمبێل سوتاون لە نزیک شوێنى دەرچوون لە فڕۆکەخانەکە و ئەوانەى لەناویاندا بوون کوژراون.”

.

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، دواى کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەى زانیارى جۆراوجۆر و ڕەتکردنەوە، دەرکەوت کە موشەکەکان دوو ئۆتۆمبێلیان پێکاوە، کە ژمارەیەک سەرکردەى حەشدى شەعبى و بەڕێوەبەرى پرۆتۆکۆڵى حەشدى تێدا بووە، لەگەڵ چەند میوانێکى بیانى. ڕاستەوخۆ دواى ئەوەش هێزەکانى ئەمریکا ڕایانگەیاند کە هێرشى موشەکیان ئەنجامداوە بۆ بە ئامانجگرتنى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودس و ئەبو مەهدى موهەندیس، جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى.

.

بەپێی گێڕانەوەى ڕۆژنامەکە، سولەیمانى بە فڕۆکەیەکى سەر بە کۆمپانیاى “ئەجنحە شام”ى سورى لە نیوە شەوى پێنج شەممەدا فڕۆکەخانەى دیمەشقى جێهێشتووە و دواى کاتژمێرێک و چوار خولەک گەیشتووەتە بەغدا، لەوێ دوو ئۆتۆمبێل چاوەڕێی کردووە کە یەکێکیان ئەبومەهدى موهەندیسى تێدا بووە.

.

بەوتەى چەند سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراقى، لەگەڵ چوونى سولەیمانى و تیمەکەى بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەرچوونیان بۆ دەرەوەى فڕۆکەخانە، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەچەند موشەکێک کە لەلایەن فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە هەڵدراون بە ئامانج گیراون و بەهۆیەوە بەتەواوى سوتاون.

.

دواى کاتژمێرێک لە ڕووداوەکەش، کوژراوەکانى ناو ئۆتۆمبێلە بە ئامانج گیراوەکان ناسراونەتەوە کە پێکهاتوون لە سولەیمانى و موهەندیس و چوار عێراقى و چوار ئێرانى کە تیمى تایبەتى سولەیمانى بوون.

.

چور عێراقییەکە پێکهاتوون لە، محەمەد ڕەزا جابرى، بەڕێوەبەرى پرۆتۆکۆڵى حەشد لە فڕۆکەخانە، حەسەن عەبدولهادى، محەمەد شەیبانى و حەیدەر عەلى، ئێرانییەکانیش بریتین لە لیوا حسێن جەعفەرى نیا، عەقید شەهرود موزەفەرى نیا، نەقیب زمانیان و ڕائید هادى تارمى.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل