fbpx
Shadow Shadow

یەکەم کۆبوونەوەى حەشدى شەعبى دواى کوژرانى موهەندیس: چەک تەنها لەدەستى دەوڵەتدا بێت

22:29 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دەستەى حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، هێزەکانى لەوپەڕى ئامادەباشیدان و دەبێت چەک تەنها لەدەستى دامەزراوەى سەربازى و ئەمنى دەوڵەتدا بێت.

.

دەستەى حەشدى شەعبى لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەرماندەکانى حەشدى شەعبى و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرى بەشەکان کۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخى ئێستا، دواى تیرۆرکردنى ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە جەختیان کردووەتەوە کە حەشدى شەعبى بەهەموو هێزییەوە لە ئامادەباشیدایە و ڕۆیشتنى ئەبو مەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى زیاتر سوریان دەکات لەسەر بەرگریکردن لە عێراق و گەلەکەى.

.

دەستەى حەشدى شەعبى پابەندبوونى خۆى نیشانداوە بە مەرجەعیەتى باڵا و پارێزگارى لە شکۆى دەوڵەت و بوونى چەک تەنها لەدەستى دامەزراوەى سەربازى و ئەمنى و پابەندبوون بە یاسا و فەرمانەکانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان.

.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەى دەستەى حەشدى شەعبییە لەدواى کوژرانى ئەبو مەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى لە هێرشێکى ئەمریکادا لە ڕۆژى سێى ئەم مانگە لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل