fbpx
Shadow Shadow

یەکەم کاروانى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان گەیشتە هەرێمى کوردستان

18:42 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

ناوەندی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی هەرێم، گەیشتنى یەکەم کاروانى ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆ هەرێمى کوردستان، ڕاگەیاند.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 14ى تشرینى یەکەمى 2019)، ناوەندی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات :”ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ئاوارە لە وڵاتى سوریاوە گەیشتنە ھەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان 180 کەسە” .

.

ناوەندی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئاماژەى بەوەکردووە: “چاوەڕوان دەکرێ ژمارەی ئەو ئاوارانە لە ھەفتەکانی داھاتوودا زیاتر بێت”.

.

گەیشتنى یەکەم کاروانى ئاوارەى رۆژئاواى کوردستان بۆ ناو هەرێم دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژى (9ى تشرینى یەکەمى 2019) سوپاى تورکیا هێرشى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و تا ئێستاش بە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانیش 160 هەزار کەس ئاوارە بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل