fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

یەکەم ڤیدیۆی ناو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە ئێران کردییە ئامانج.. وێرانکارییەکان دیارن

16:19 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کامێرای کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی چووەتە ناو سەربازگەى عەین ئەسەدی ئەمریکییەکان لە ئەنبار کە ئێران لە تۆڵەى کوشتنی قاسم سولەیمانیدا بە چەند موشەکێک کردییە ئامانج.

.

ئەروا دامۆن، پەیامنێری سی ئێن ئێن وەک یەکەم ڕۆژنامەنوس ڕێگەی پێدراوە بچێتە ناو سەربازگەکە، ئەروا باس لە شوێنەواری یەکێک لە موشەکەکان دەکات کە وێرانکارییەکی زۆری دروستکردووە.

.

دەشڵێت، “شتێکی سەیرە ئەم هەموو وێرانکارییە هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “دیارە پێشوەختە هێزەکانى ئەمریکا ئاگاداری هێرش بوون، بەڵام نەیانزانیوە چۆنە و لەکوێوە دێت، بەڵام پێشوەختە ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر و چوونەتە ناو ژێرزەمینەوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل