fbpx
Shadow Shadow

داوایەک ئاڕاستەى دەزگا ئەمنییەکان دەکەن

یەکەم وتەى بنەماڵەى ئامانج بابانى لەسەر ڕووداوەکە

11:35 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بنەماڵەى ئامانج بابانى داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەن، بەدواداچوونى جدى بۆ ڕووداوى گیان لەدەستدانى ئامانج بابانى و هاوسەرى و منداڵەکەى بکەن.

.

لە مەراسیمى ماڵئاوایی لە ئامانج بابانى و لانە محەمەدى هاوسەرى، ئاسۆ محەمەد نورى براى ئامانج بابانى لە وتەیەکدا بەناوى بنەماڵەکەیانەوە ڕایگەیاند “ئامانج ئەوەى کردویەتى لە ڕاگەیاندندا گەواهییە لەسەر ئەوەى چیکردووە”.

.

وتیشى “ئەم ڕوداوە نەخوازراوە بە ڕاستى دەبێت دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوونى جدى بۆ بکەن، ناکرێت جارێ شەش فیشەک جارێک هەشت فیشەک پیشان بدرێت، ئێمە وەکو دۆسیە دڵتەزێنەکانى تر دۆسیەکە جێدەهێڵین بۆ دەزگا ئەمنییەکان”.

.

“سەلماندى ئامانجى ئێمەیە، رەگى خۆشەویستى چاند لەدڵى خەڵکدا، مێژوویەکى جوانە کە بۆ بنەماڵەى ئێمەى جێهێشتووە، یەک شت گرنگە ئەوەیە بتوانیت مرۆڤ بیت، ئامانجى برام مرڤ بوو”، ئاسۆ محەمەد وایوت.

.

دوێنێ پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو بەڵگانەى لەبەردەستیاندان، دەریدەخەن کە ڕووداوى گیان لەدەستدانى ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى، خۆکوژى بووە.

.

ئاماژەى بەوەشکردبوو، ئامانج خۆى و منداڵەکەى و هاوسەرەکەى کوشتووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل