fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"نەخۆشیەکە لە ئەنفلۆنزاى ئاسایى دەچێت بەڵام ئازارى زۆرە"

یەکەم هاوڵاتی عەرەب کە توشى کۆرۆنا بووە .. “وەک ئەوە وایە سییەکانت لە سنگت دەربهێنن”

09:38 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

محەمەد ئەبو نموس، یەکەم هاوڵاتى عەرەبە کە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە، وەک ئەو دەڵێت، نەخۆشییەکە هەر وەک ئەنفلۆنزا وایە بەڵام توندتر و بە ئازارترە و وەک ئەوە وایە بە دەست سییەکانت لە سنگت دەربهێنن.

.

ئەبو نموس دواى چاکبونەوەى لە ڤایرۆسەکە باسى لەوەکردوە، برادەرێکى کە خوێندکارێکى پاکستانیە توشى کۆرۆنا بووە، پێش ئەوەى پێى بزانن ئەویش لە 2ی شوباتەوە لە برادەرەکەیەوە گرتویەتى و براوەتە جیاکەرەوەى تەندروستى.

.

ئەو خوێندکارە کە خەڵکی فەڵەستینە و لە شارى ووهانى چین سەرقاڵى بەدەستهێنانى دکتۆرایە  لە زانستى دەرونى کۆمەڵایەتى بە ماڵەپەڕى سکاى نیوز وتوە، سەرجەم ئەو عەرەبانەى لە ووهان ماونەتەوە باشن و کەسیان توش نەبون و ئەو یەکەم عەرەبە کە توش دەبێت، بەڵام چاکبووەتەوە.

یەکەم هاوڵاتی عەرەب کە توشى کۆرۆنا بووە .. "وەک ئەوە وایە سییەکانت لە سنگت دەربهێنن"

.

دەشڵێت، “ئەم نەخۆشیە ئاسانە و لە ئەنفلۆنزاى ئاسایى دەچێت بەڵام بەئازارى زیاترەوە، ئاسەوارەکانى گەورەن و بەئازارن، وەک ئەوە وایە کە سییەکانت لە سنگت دەربهێنن، بەڵام هەندێک لە پزیشکەکانى ووهان پێیان وتم کە کۆرۆنا بەتەواوەتى سیەکانت لەناو دەبات.”

.

محەمەد ئەبو نموس سەبارەت بە سەرەتاى توشبونەکەى دەڵێت، لە ڕۆژى 2ى ئەم مانگە توشبوم و دکتۆرەکان وتیان بە پشتبەستن بە سیستمى بەرگریی لەشت حاڵەتەکەت لەوانەیە کە چاکدەبنەوە، سەبارەت بە چاکبونەوەشى دەڵێت، “بابەتەکە پەیوەستە بە سیستمى بەرگریی لەشتەوە.. لە نەخۆشخانە دەرمانەکانى دژە ڤایرۆس و ئەوانەى سیستمى بەرگریی لەش بەهێز دەکەن وەردەگریت، هەروەها ڤیتامینات و دەرمانى تایبەت بە مەلاریا، ڕۆژانە پشکنین دەکرێت و سێ ڕۆژ جارێک پشکنینى تیشکت بۆ دەکەن.. من ئێستا بارودۆخم زۆر باشەو چاکبوومەتەوە”.

یەکەم هاوڵاتی عەرەب کە توشى کۆرۆنا بووە .. "وەک ئەوە وایە سییەکانت لە سنگت دەربهێنن"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل