fbpx
Shadow Shadow

لێدوانی سیستانی لەبارەى بۆردومانەکانی ئەمریکا.. لۆمەى کێ دەکات؟

17:12 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

عەلی سیستانی ئیدانەى “دەستدرێژییەکەی” ئەمریکای کرد کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر چەند بنکەیەکی هێزەکانى حزبوڵای عێراقی بە بیانووی “وەڵامدانەوەى هەندێک ڕەفتاری نایاسایی کە هەندێک لایەن” کردوویانە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی باڵای ئاینی شیعەکان لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، “ئیدانەى ئەو دەستدرێژییە پیسە دەکەین کە کرایە سەر کۆمەڵێک لە چەکداران کە لەژێر چەتری هێزە عیراقییە فەرمییەکاندایە و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر.”

.

دەشڵێت، “ئێمە جەخت لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و نەبەزاندنی دەکەینەوە بە بیانوی وەڵامدانەوەى هەندێک ڕەفتاری نایاسایی کە هەندێک لایەن کردوویانە.”

.

ڕاشیگەیاند، “هێزە عێراقییەکان تاکە لایەنی پەیوەندیدارن بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەو ڕەفتارانە و پێویستە ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لێی.”

.

هاوکات سیستانی داواشی کردووە کە “کاربکرێت بۆئەوەى عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی کێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ڕێگریبکرێت لە دەستێوەردانی کەسانى تر لە کاروبارە ناوخۆییەکان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل