fbpx
Shadow Shadow

یەکەم قسەى ئەردۆغان لەسەر خۆپیشاندانەکانى عێراق “گومانم هه‌یه‌”

11:48 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەردۆغان گومانى خۆى نیشاندا لەوەى چەند کەسێک لە پشت خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە بن، پێشبینیش دەکات ئه‌و بارودۆخه‌ به‌ره‌و ئێران بپه‌ڕێته‌وه‌.

.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا له‌په‌راوێزى گه‌شته‌كه‌یدا بۆ هه‌نگاریا، له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى عێراق به‌ ڕۆژنامه‌نوسانى ڕاگه‌یاند “ده‌رفه‌تم بده‌نێ به‌ڕاشكاوى بڵێم، گومانم هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌پشته‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقه‌وه‌ن، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م ڕه‌نگه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ به‌ره‌و ئێرانیش بپه‌ڕێته‌وه‌ و درێژه‌ بكێشێت”.

.

له‌سه‌ر هۆكارى په‌ڕینه‌وه‌ى دۆخى عێراق به‌ره‌و ئێران، ئه‌ردۆغان وتى “ئه‌جێنداكه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئیسلام دابه‌ش بكه‌ن ئێمه‌ له‌دژى ئه‌وه‌ین، بیریش له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ عێراق له‌دژى ئێمه‌ بوو ته‌نانه‌ت ئێرانیش هه‌ڵوێستى باشى نه‌بوو له‌گه‌ڵماندا”.

.

کۆتایی مانگى ڕابردوو کەناڵى حورەى ئەمریکى بڵاویکردەوە، حکومەتى تورکیا بە دوو فڕۆکە کەرەستەى تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەرانى وەکو دیارى پێشکەشى وەزارەتى ناوخۆى عێراق کردووە، کە پێکهاتوون لە جلوبەرگى سەربازى و گازى فرمێسکڕێژ و دارى کارەبایی. بەڵام یاسین ئاکتاى ڕاوێژکارى ئەردۆغان ڕەتیکردەوە وڵاتەکەى ئەو کەرەستانەى ڕەوانەى عێراق کردبێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل