fbpx
Shadow Shadow

"جۆری موشەکەکانیش دیاریکراوە"

یەکەم دیمەنی “سەربازگەی سەقر” دوای تەقینەوەکان.. دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش بڵاودەکرێتەوە

16:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵی بی بی سی بەریتانی یەکەمی دیمەنی ناو سەربازگەى سەقری دوای تەقینەوەکان بڵاوکردووەتەوە، پێش دوو هەفتە بنکەکە بە باشوری بەغدا ڕووبەڕووی چەند تەقینەوەیەک بووە، ئەمینداری گشتیی “کەتائیبی شوهەدا”ش باس لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و ئەو موشەکانەشی تێکشکێنراون دەکات.

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەید شوهەدا دەڵێت، “چەک و تەقەمەنی کەتائیبی شوهەدا لە تەقینەوەکەدا تێکشکاون، سەرجەم چەک و تەقەمەنییە تەقییوەکان تۆمارکراون.”

دەشڵێت، “بەپێی لێکۆڵینەوەى کۆتایی، دەرکەوتووە بنکە سەربازییەکە ڕوبەری بۆردومانی ئاسمانی بووەتەوە، مانگێک پێش تەقینەوەکانیش، بە بەردەوامی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی بنکەکەدا سوڕاوەتەوە.”

.

زیاتر بزانە: بە وێنە.. پاشماوەى تەقینەوەى کۆگای چەکی “كتائب سيد الشهداء” لە دۆرە

زیاتر بزانە: سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقى: ئیسرائیل کۆگاکەى حەشدى شەعبى لە بەغداد تەقاندووەتەوە

.

وتیشی، “لە ئابی 2018ەوە تاوەکو ئابی 2019، نزیکەى 13 کۆگای چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە.”

ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەو موشەکانەى لە کۆگاکەدا بوون لە جۆری (گراد) بوون کە مەوداکەیان لە 20 کیلۆمەتر تێنەپەڕییوە، هەروەها موشەکی (107)ی تێدابووە کە مەوداکەى هەشت کیلۆمەتر بووە”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل