fbpx
Shadow Shadow

یەکەم حیزبی هەرێم هەڵوێستی لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانی باکوری کوردستان دەربڕی

22:50 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

فراكسیۆنی گۆڕان وەک یەکەم حیزبى هەرێمى کوردستان لەسەر لابردنى سەرۆکى شارەوانییەکانى هەدەپە هاتە دەنگ و رایگەیاند، دانانی قەیومەكان پێچەوانەی پرەنسیپەكانی دیموكراسیەتە.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2019 فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان وەک یەکەمین فراکسیۆن و حیزبی کوردی هەڵوێستی خۆی لەبارەی لەسەركارلادانی سەرۆك شارەوانییەكانی وان، ئامەد و مێردین ڕاگەیاند.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە: “لەسەر كار لادانی سەرۆكی شارەوانییەكانى وان، ئامەد ومێردین، هەروەها دانانی خۆسەپێنەكان لەجێگەیان پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤ و پرەنسیپەكانی دیموكراسییەتە، چونكە سەرۆكی شارەوانییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردن و بەدەنگی هاوڵاتیان ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە و دەبێت گۆڕینیشیان بەهەمان بنەمای دیموكراسیەت بێت”.

,

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەك هەمیشە داوای چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان دەكەین، بەتایبەت لە توركیا كە بەداخەوە بەهۆی چارەسەرنەكردنی و درێژەكێشانی شەڕ، دەیان هەزار هاوڵاتی كورد و تورك بوون بە قوربانی و كێشەكەش ڕۆژ بەڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت”.

,

“حكومەتی توركیا لەچەند ساڵی ڕابردوودا پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند و بەو هەنگاوەش سەقامگیری و گەشەكردنێكی خێرا لە باكوری كوردستان ڕوویدا، هەموو گەلانی توركیا بە چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگای دیالۆگ و ئاشتییەوە خۆشحاڵ و سوودمەند بوون، بۆیە ئێمە پشتیوانی ئەو ڕێگا ڕاست و هاوچەرخە دەكەین و دەخوازین سەرۆكی گەورە شارەوانییەكانیش لەشوێنی خۆیاندا دەسبەكار ببنەوە”، لە ڕاگەیەندراوەکەى فراکسیۆنى گۆڕاندا هاتووە.
,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل