Shadow Shadow

یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ئەمریکا تۆمار کرا

12:01 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسانى تەندروستی ئەمریکا ڕایانگەیاند، یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەکان سییەوە تۆمارکراوە کە پەیوەندی بە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە هەیە.

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا دەشڵێن، “زیاتر لە 190 حاڵەتی نەخۆشکەوتن بەهۆی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە لە 22 ویلایەتی ئەمریکا تۆمارکراون، بەڵام باسیان لە جۆر و کۆمپانیای دروستکەری ئەو جگەرەیە نەکردووە.

حاڵەتی مردنەکە لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکی تۆمارکراوە.

.

پێشتر و به‌پێى به‌دواداچونێكى ناس كورد، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنانى جگەرەى ئه‌لیكترۆنى ” ڤایپ” له‌ناو گه‌نجاندا زیادیكردووه‌، فرۆشیارێکیش دەڵێت، له‌ دوكانێكدا له‌ سلێمانى له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا هه‌زار جگەرەی ئه‌لكترۆنى فرۆشراوه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل