fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

یەکەم توشبووی کۆرۆنا لە دەربەندیخان چۆن لە دەرەوەی وڵات گەڕایەوە و کەرەنتینە نەکرا؟

22:07 دوو شه‌ممه‌ 23 ئادار 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ڕاگەیاندنی توشبوونی هاووڵاتییەکی قەزای دەربەندیخان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییە بە “واستە” لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەربازی بووە و نەچووەتە کەرەنتینە.

،

لەدوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و هەرێمی کوردستانیش، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد تایبەت بەوەی کە هەرکەسێک لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە پێویستە ڕاستەخۆ بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێت و تێکەڵ بە هیچ کەس نەبێت، هاووڵاتیانیش دەپرسن، ئەو هاووڵاتییەی قەزای دەربەندیخان بۆچی کەرەنتینە نەکراوە؟.

،

لەوبارەیەوە تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو هاووڵاتییە لە بەرواری 6ی ئاداری 2020، لە سویدەوە گەڕاوەتەوە و ئەوکات لە فڕۆکەخانە بەهەموو فلتەرێکدا تێپەڕبووە و پشکنینی بۆ کراوە و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی لەسەر دەرنەکەوتووە، بۆیە ڕێگەی پێدراوە بڕوات”.

،

وتیشی: “ئەوکات کە ئەو هاووڵاتییە گەڕاوەتەوە لە فڕۆکەخانەکان پشکنین دەکرا، هەرکەس گومانلێکراو بوایە ئەوکات دەنێردرا بۆ کەرەنتینە، نەک هەموو کەسێک، جگە لە ئیتاڵیا و ئێران و چین نەبێت کە سەرجەمیان دەنێردرانە کەرەنتینە، دواتر لە بەرواری 13ی ئادار ئەو بڕیارە دەرچوو کە هەرکەسێک لە هەر وڵاتێک بگەڕێتەوە دەبێت کەرەنتینە بکرێت”.

،

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: “تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە جێگای گومان دروستکردن و هاووڵاتییانیش بەبێ سەرچاوە و بەبێ گەڕان بۆ ڕاستییەکان باوەڕ بە هەموو شتێک دەکەن، ئێمە چۆن لەبەر هاووڵاتییەک شارێک دەخەینە مەترسییەوە”.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی ئەو کەسە بە ڤایرۆسەکە و ئەوەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئەو کەسە بە “واستە” لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەربازی بووە و نەچووەتە کەرەنتینە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل