fbpx
Shadow Shadow

یەکەم بەیاننامەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە

12:26 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان پارێزگارییان لە خۆپیشاندەران و شوێنى خۆپیشاندانەکان کردووە و دانیان بەخۆیاندا گرتووە و تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە.

.

خالید محەنا وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە “ژمارەیەکى زۆرى هێزە ئەمنییەکان بریندار و شەهیدبوون، لەئەنجامى قۆستنەوەى خۆپیشاندانەکان لەلایەن هەندێک کەسەوە و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و تەقەکردن لێیان”.

.

وتیشى “هەروەها ژمارەیەک کەس شەهید و برینداربوون بەهۆى پێکدادانى نێوان پاسەوانى دام و دەزگا و بارەگاى هێزە سیاسییەکان و هێرشبەرانەوە، کە دەیانویست بارەگاکان بسوتێنن”.

.

دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل