fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

یەکەم بونەوەر دۆزرایەوە کە بەبێ ئۆکسجین دەژى

19:03 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

زانایان ئاشکرایانکرد، یەکەم بونەروەریان دۆزیەوە کە بەبێ ئۆکسجین دەژى و پێویستى پێى نییەو هەناسە نادات، ئەوەش بەهۆى نەبوونى جۆرێک لە بۆماوەیی لەخانەکانى ئەو بونەوەرەدا.

،

تیمێکى زانایانى زانکۆى تەلئەبیبى ئیسرائیلى ئاشکرایانکردوە، ئەو بونەوەرەى دۆزراوەتەوە لە بونەوەرى چراى دەریا “jellyfish” دەچێت و دەتوانێت بەبێ ئۆکسجین بژى و پێویستى پێى نییە، ئەوەش بەهۆى نەبونى بۆماوەیى “میتۆکۆندریا” لەخانەکانى بونەوەرەکەدا.

،

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو دۆزینەوەش بیرکردنەوەى مرۆڤ تەنها لەسەر ژیانى سەر زەوى ناگۆڕێت، بەڵکو کاریگەریشى لەسەر گەڕانەکان بەدواى ژیان لەدەرەوەى هەسارەى زەوى دەبێت.

،

بەپێى وتەى ئەو زانایانە، بونەوەرەکە کە ناوى “Henneguya salminicola” یە دەتوانێت لەناو لەشى خانەخوێکەیدا بژى بەبێ ئەوەى پێویستى بە ئۆکسجین هەبێت، تائێستاش نەزانراوە چۆن دەتوانێت ئەوە بکات، بەڵام زانراوە کە ئەو بونەوەرە تواناى هەناسەدانى نییە و وەک یەکەم بونەوەر کە هەناسە نادات و دەژى تۆمار کراوە.

،

مرۆڤ و سەرجەم بونەوەرکانى ترى جیهان هەموو خانەیەکیان (جگە لە خڕۆکەى سورى خوێن) ژمارەیەک بۆماوەیى ناسراو بە “میتۆکۆندریا”یان تێدایە کە بەرپرسن لە هەناسەدان و ئۆکجسین تێکدەشکێنن بۆ بەشى بچکوتر کە پێى دەوترێت “ئەدینۆسینى سیانى فۆسفات” کە بۆ چالاککردنى خانەکان بەکارى دەهێنن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل