fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

یەکەمین داواکاری ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوە

20:54 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

لەدوای دەستبەکاربوونی کیکی سیتین لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە، ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا یەکەمین داواکاری ئەو ڕاهێنەرەیان لە ئیدارەی یانەکە ئاشکراکرد، کە ئەویش گواستنەوەی فابیان رویزی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ناپۆلییە.

،

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڕاهێنەر نوێییەکەی بەرشەلۆنە زۆر سه‌رسامه‌ به‌ فابیان رویزی ئیسپانیی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ناپۆلی ئیتالی و دەیەوێە یەکەمین گرێبەستی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە بێت.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: ” رویز پێشتر یاریزانی كیكێ بووه‌ له‌ ریال بێتیس و لەژێر سەرپەرشتی ئەودا بووە بەو یاریزانە ئاست بەرزەی ئێستا.

،

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە، رویز هه‌ر یەکێک بووە لە پلانەکانی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام به‌ بوونی كیكێ به‌ راهێنه‌ری یانە کەتەلۆنییەکە پێدەچیت هەرله‌م زستانه‌دا هه‌وڵ بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه‌یه‌ بدات.

،
فابیان رویز له‌ یۆرۆی  خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا و لەئێستاشدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەی ناپۆلی پێشەکەش دەکات و زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ناپۆلی داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە لاوەکەی

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل