fbpx
Shadow Shadow

لەم هەفتەدا چوار ڕووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا ڕوویانداوە

یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئۆهایۆ کوژرا خوشکی تەقەکەرەکە بووە

13:01 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد

یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشە چەکدارییەکەی ئۆهایۆی ئەمریکا کوژرا، خوشکی تەقەکەرەکە بووە و چەند خولەکێک پێش ڕووداوکە لە گەڵیدا بووە.

.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، کچێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی میگان بیتس، لە ناو کوژراوەکانی هێرشە چەکدارییەکەی شاری دایتۆنی ئەمریکادایە و خوشکی تەقەکەرەکە بووە.

.یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئۆهایۆ کوژرا خوشکی تەقەکەرەکە بووە

ڕووداوەکە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 4ی ئابی 2019 ڕوویدا، گەنجێکی سپی پێستی ئەمریکی لە شەقامێکی قەرەباڵەغی ناوەندی شاری دایتۆن ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، بە چەکێکی ئێم 16 هێرشی کردە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی.

.

بەهۆی هێرشەکەوە 9 کەس کوژران و 27 کەسی دیکەش بریندار بون و بەهۆی نزیکی پۆلیس لە شوێنی تەقەکردنەکە، دوای کەمتر لە یەک خولەک لە تەقەکردنەکە هێرشبەرەکە کوژرا.

.

هێزەکانی پۆلیس دوای چەند کاتژمێرێک ناسنامەی تەقەکەرەکەیان ئاشکرا کرد و ڕایانگەیاند ” گەنجێکی ئەمریکییە دانیشتوی هەمان شارە و ناوی  کۆنۆر بیتسە و تەمەن 24 ساڵە”.

.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی هێزەکانی پۆلیس بووە، یەکێک لەو کەسانەی لەنێو کوژراوەکاندایە خوشکی هێرشبەرەکەیە.

یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئۆهایۆ کوژرا خوشکی تەقەکەرەکە بووە

ریچارد بێڵ بەڕێوبەری پۆلیسی دایتۆن رایگەیاندوە “کۆنۆر بیتس چەند خولەکێک پێش ئەنجامدانی هێرشەکە لەگەڵ خوشکەکەی “میگان” بە ئۆتۆمبێلێک گەیشتونەتە ئەو شەقامە، سەرەتا پێکەوە بوون و دواتر لە میگان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە.”

.

ریچارد بێڵ ئاماژەی بەوەداوە “دواتر میگان لەگەڵ کوڕێکی دیکەدا لەبەردەم یانەی نید پیپەرز وەستاوە، براکەشی (تەقەکەرەکە) بە چەکێکەوە ڕاستەوخۆ چووەتە شەقامەکە و دەستی بە تەقە کردن کردووە.”

.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس تەقەکەرەکە زیاتر لە 100 فیشەکی تەقاندوە، هەردو چەکەکەشی لەرێگای ئینتەرێتەوە لە تەکساس کڕیوە، چونکە لە ویلایەتەکەی خۆیدا کڕین و فرۆشتنی چەک قەدەغەیە.”

یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئۆهایۆ کوژرا خوشکی تەقەکەرەکە بووە

پۆلیس تا ئێستا بۆی ئاشکرا نەبووە، کوژرانی خوشکی هێرشبەرەکە بە ئەنقەست بووە یاخود بە هەڵکەوت پێووە بووە، هەروەها ڕوون نەبووەتەوە میگان ئاگاداری هێرشەکە و ئامادەکارییەکانی براکەی بووە یاخود نا، چونکە خۆی و براکەشی لەروداوەکەدا کوژران.

.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، تەقەکەرەکە بە هەڕەمەکی دەست بە تەقە دەکات و دوای ئەو کەسانە دەکەوێت کە لەو شەقامە بوون.”

بەڕێوبەری پۆلیسی دایتۆن وتوشیەتی “هێزەکانیان نزیک بوون لە شوێنی ڕووداوەکەوە و لەماوەی 30 چرکەدا لە دوای تەقەکانی هێرشبەرەکە، هێزەکانیان دەستبەجێ تەقەیان لێکردوە و کوشتویانە.”

.

پۆلیسی دایتۆن باسی لەوەش کردوە “هێرشبەرەکە بەتەواوەتی خۆی ئامادەکردووە بۆ هێرشەکە، دەموچاوی بە ڕووبەندێک داپۆشیوە، پارێزەری گوێ و دەستکێش و ئەژنۆ و چەند کەرەستەیەکی دیکەی بەکارهێناوە، هەروەها دوو چەکی پێبوە و چەکێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە بەکاری نەهێناوە.”

.یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئۆهایۆ کوژرا خوشکی تەقەکەرەکە بووە

ئەم روداوە لەکاتێکدایە تەنها لەماوەی چەند ڕۆژی رابردودا، چوار هێرشی چەکداری هاوشێوە لە ویلایەتەکانی ئۆهایۆ، تەکساس، کالیفۆڕنیا و شیکاگۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە نزیکەی 36 کەس کوژراون و زیاتر لە 50  کەسیش بریندار بون.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل