fbpx
Shadow Shadow

یەکێک لەو کەسانەى تەقەیان لە پۆلیسی هاتوچۆ هەولێر کرد کوڕی بەرپرسێکی پێشمەرگەیە

18:21 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر دوو چەکدار لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرد، هەردوو چەکدارەکە دەستگیرکران و پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی پێشمەرگەیە و بەرپرسەکەش دەستگیرکراوە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: “ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی  ئۆتۆمبێلێکی جۆری  (BMW)ی جام ڕەشی ژمارە بیانیی لەسەر شۆستە وەستێندراو بوو، پۆلیسێکی هاتوچۆ لێپێچینەوە کردبوو و دوای ئەوەی بووە بە دەمەقاڵییان لەلایەن دوو چەکداری نێو ئۆتۆمبێلەکەوە تەقە لە پۆلیسە هاتوچۆکە کرا”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کەمتر لە 15خولەک هەردوو چەکدارەکە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە، یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگەیە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێرە، دوای ئەوەی ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە چووەتە شوێنی ڕووداوەکە ئەویش دەستگیرکراوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دلێر نەجات، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە: ” هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نیە، هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل