fbpx
Shadow Shadow

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران: هەوڵ بۆ چارەسەر لە ئارادایە

یەکێتی دوو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى لەگەڵ پارتى ئاشکرادەکات

14:36 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ پارتی لەسەر یاریدەدەرەکانی سەرۆکی حکومەت دەخاتەڕوو، سەرچاوەیەکیش لە حکومەت ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کێشانە حزبین و پێدەچێت بەمنزیکانە چارەسەر بکرێن.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتى و یەکێتى یەکتریان تۆمەتبارکرد بە جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنى نێوانیان تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت، دیارترین ناکۆکییەکانى ئەو دوو حزبە پەیوەندیان هەیە بە دانەنانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک و پرسی دانانى چەند یاریدەدەرێک لەلایەن مەسرور بارزانییەوە.

.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “نیگەرانییەکانی یەکێتی سەبارەت بە چەند شتێکن، بەتایبەت دۆخی کەرکوک کە پارتی هەر پشتگوێیخست و تا گەیشتە ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵوەشایەوە و ئەو پرسە کۆتایی هات تا کاتی هەڵبژاردن”.

.

پێشنیارەکانى یەکێتى

یەکێتی دوو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى لەگەڵ پارتى ئاشکرادەکات

یەکێتى دەڵێت مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت لەڕێگەى دامەزراندنى چەند یاردەدەرێکەوە حکومەتێکى بچوککراوەى دروستکردووە، پارتیش دەڵێت ئەو پرسە لەچوارچێوەى دەسەڵاتەکانى سەرۆکى حکومەتدایە.

.

فەرید ئەسەسەرد وتی “پارتی تاکلایەنە ئەو کەسانەی داناوە و پرسی بە هیچ لایەنێک نەکردووە، کە ئەوە پێویست نەبوو بکرێت، بەتایبەت هەموو ئەو کەسانەی دانراون لەو پۆستانەدا پارتین، یاخود پێشتر لە حزبی دیکەوە چوونەتە ناو پارتی و بەو پۆستانە خەڵات دەکرێن، کە ئەوەش ترسێکی زۆر لەسەر حکومەت دروستدەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕق لە نێوان ئەو کەسانە و نوێنەرانی حزبەکانی پێشوویان لە حکومەت”.

.

دوان لەو کەسانەى کە مەسرور بارزانى وەکو یاریدەدەرى خۆى دەستنیشانى کردوون، پێکهاتوون لە ڕێباز حەملان و محەمەد حاجى، کە پێشتر لەناو بزوتنەوەى گۆڕاندا بوون و ئێستا پەیوەندییان بەو بزوتنەوەیەوە نەماوە.

.

فەرید ئەسەسەرد دوو پێشنیاری یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد، دوو چارەسەرەکە دەدرێنە پارتی، کە بریتین لەوەى یاخود ئەو یاریدەدەرانە لاببرێن و کەسانی بەتوانا و زیرەکتر لەوان دابنرێت کە نوێنەری حزبەکانی دیکەشی تێدا بێت، یاخود کەسانی دیکە بۆ لایەنەکانی دیکەش دابنرێن و نوێنەریان هەبێت وەک یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت.

.

هەوڵەکانى چارەسەر

یەکێتی دوو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى لەگەڵ پارتى ئاشکرادەکات

کێشەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر ڕێککەوتنەکەیان بۆ پێکهێنانى حکومەت لەکاتێکدایە، تەنها چوار مانگ بەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێیدا بەسەرۆکایەتى مەسرور بارزانى تێپەڕیوە.

.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردى ڕاگەیاند “ئەو کێشانە کێشەی حزبی و سیاسین، ئەوەندەی ئاگادار بم هەردوولا لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی”.

.

سەرچاوەکە بێ ئاگایی خۆی نیشاندا لەوەی یاریدەدەری دیکە بۆ سەرۆکی حکومەت دادەمەرزێندرێت، یاخود نا.

.

سەرهەڵدانى کێشەکانى ئیستاى نێوان پارتى و یەکێتى لەکاتێکدایە، پێشتر هەردوو حزبەکە کێشەیان هەبوو لەسەر پرسی دەسەڵاتەکانى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت، بەڵام دواتر ئەو کێشەیە لەنێوان مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى چارەسەرکرا.

.

فەرید ئەسەسەرد وتى “حکومەتی هەرێم حکومەتێکی فرەلایەنەیە، بەڵام بە کرداری وانییە و تائێستا حکومەتێکی تاکلایەنەیە و هەموو بڕیارە یەکلاکەرەوەکان  و سەفەرەکان و پەیوەندییەکان بەبێ بڕیاری لایەنەکانی دیکە دەدرێت”.

.

لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا هەریەکە لە حکومەتى هەرێم و پارتى بەفەرمى وەڵامى نیگەرانییەکانى یەکێتیان دایەوە لەو بارەیەوە، هەردوولایان یەکێتیان بە جێبەجێنەکردنى بەشێکى ڕێککەوتنى پێکهێنانى حکومەت تۆمەتبارکرد.

یەکێتی دوو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى لەگەڵ پارتى ئاشکرادەکات

بەرپرسەکەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، کێشەیەکی دیکە زۆر گرنگە بەلایانەوە، ئەوەیە کە کادر و ئەندامەکانیان لە سنوری بادینان و ژێر دەسەڵاتی پارتی نەگیرێن و کێشەیان بۆ دروست نەکرێت، کە چەندین جاریش پارتیان لەو پرسە ئاگادار کردووەتەوە، بۆیە پێویستە چیتر پارتی کۆتایی بەو کارەی بهێنێت.

.

دەربارەی هەڵوێستی یەکێتی لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەو کێشانەدا، ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەکرد “ئێمە لەم قۆناغەدا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ڕاستەوخۆ و ئاشکراوە، شتەکانمان خستەڕوو، بۆ ئەوەی خەڵکیش ئاگاداربن لە دۆخکە، تائێستا بیرمان لە قۆناغی دواتر نەکردووەتەوە ئەگەر چارەسەرنەکرێن، بەڵام بێگومان هەڵوێستی دیکەمان دەبێت”.

.

هیواشى خواست، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی عێراق و ئەو پرسەی ڕوبەڕوی هەرێم بووەتەوە کە هەموارکردنەوەی دەستوری عێراقدا، کێشەکان چارەسەر بکرێن و هەماهەنگ بن بۆ هەر کێشەیەک کە ڕوبەڕوی هەرێم ببێتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل