fbpx
Shadow Shadow

یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیان “گەرموگوڕ دەکەنەوە”

11:56 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان و و بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە و سکرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش ڕایگەیاند، سەردانەکەی یەکێتی سەرەتایەکی باشە بۆ گەرموگوڕکردنەوەى پەیوەندییەکانیان.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ی تشرینى یەکەمى 2019، شاندێکى باڵاى یەکێتى سەردانى مەکۆی گشتیی گۆڕانی کرد و پێکەوە کۆبوونەوە.

.

.عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەم سەردانەی یەکێتی سەرەتایەکی باشە بۆ ئەوەی گەرموگوڕیی بکەوێتە نێو پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکانی نێوانمانەوە”.

.

وتیشی: “یەکێتی و گۆڕان شەریکی حکومەتی خۆجێی ئەم سنورەن و پێویستە پەیوەندییەکی باشیان هەبێت و ئەو کۆبوونەوانە بەردەوام هەبن، لە ڕابردووشدا مام جەلال و کاک نەوشیروان دەیانویست یەکێتی و گۆڕان پەیوندییەکی باشیان هەبێت، بۆیە پێویستە ئێستاش هەوڵبدرێت پابەند بین بە ڕێککەوتنەکانەوە”.

.

سکرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بارودۆخەی ئێستادا کە ڕۆژئاوای کوردستانی تێکەوتووە، پێویستە هەموو لایەنەکان و بەتایبەت سێ لایەنی بەشدار لە حکومەت پەیوەندییەکی باشیان هەبێت و یەکڕییەکی نیشتمانی هەبێت.

.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە، ماوەى چوار مانگە پەیوەندییەکانى یەکێتى و گۆڕان ئاڵۆزى تێکەوتووە، دواى ئەوەى لە 11ى حوزەیرانى ئەمساڵدا تەقە لە مەکۆى سەرەکى گۆڕان کرا لە سلێمانى و بەهۆیەوە پاسەوانێکى مەکۆکە گیانى لەدەستدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل