fbpx
Shadow Shadow

پارتی: پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە

یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتنیان ڕانەگەیاند

13:40 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کە تایبەت بوو بە یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەڕێوەچوو و نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

.

دڵشاد شەعبان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەشداری کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ناوەی کە لەسەری ڕێکدەکەون ببێتە پارێزگاری کەرکوک، کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی دەبێت.

.

دڵشاد شەعبان وتیشی: لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندی یەکێتی وەک یەک تیم کاریان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک کردووە، بەڵامی ناوی هیچ کام لە کاندیدەکانی نەهێنا کە لەسەری ڕێککەوتبن.

.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا هەنگاو نان بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی پارێزگاکە باسی لێوەکراوە.

.

دڵشاد شەعبان، چەند جارێک پۆستی پارێزگاری کەرکوکی وەک پشکی کورد و پشکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هێنا.

.

هاوکات لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا جەختی لە سەر قسەکانی دڵشاد شەعبان کردەوە و ڕایگەیاند هەردولایان هاوهەڵوێست بوون لەسەر پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت پێش وادەی یاسایی خۆی و بۆ دەستبەکاربوونی.

.

وتەبێژی یەکێتی وتیشی: وەک یەکێتی نیشتیمانی بە گرنگیەوە لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت دەڕوانن و بەشداری راستەقینە و هاوبەشی کابینەی نۆیەم دەبن، “هەنگاوەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن بە شێوەیەک هاوتەریب بێت لەگەڵ پرسی پارێزگاری کەرکووک.”

.

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا “وادەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە سەر ڕێککەوتنیان هەواڵی خۆش بە دڵسۆزانی یەکێتی و پارتی بدەن.”

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل