fbpx
Shadow Shadow

یەکێتی وەڵامی پارتی دایەوە، کەرکوک و حکومەتی هەرێم هاوتەریبن

15:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، خاڵی كۆك و هاوبەش بۆ چارەسەری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتییە.

.

میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی ئەو حزبەوە وەڵامی لێدوانێکی مەحمود محمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی دایەوە و ڕایگەیاند، دانانی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتیی دەبێت.

.

لەتیف شێخ عومەر ڕایگەیاندووە، ئەگەر لەڕووی ئالیەتی جێبەجێكردنەوە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پڕۆسەی دانانی پارێزگاری كەركوك بە دوو ئالیەتی جیاواز بن، بەڵام ئەوەی هاوبەشە و كۆیاندەكاتەوە بەپێی رێككەوتنی  سیاسییە كە ئەو دوو پڕۆسەیە هاوتەریبی یەكدەبن.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2019، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکرات دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، پرسی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت جیاوازن و وتی: “ئەم بابەتە دەكەوێتە دەست جەنابی سەرۆك بارزانی لەگەڵ كاك كۆسرەت، ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بە دانانی پارێزگاریشەوە لای ئەوانە.”

.

یەکلا کردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک هێشتا کێشەی سەرەکی نێوان یەکێتی و پارتیە و لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی سەرۆکی هەرێم، فراکسیۆنی سەوز بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل