fbpx
Shadow Shadow

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر نامەکەی بەرهەم ساڵح ڕاگەیاند

22:44 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

،

دوای ئامادەیی دەربڕین بۆ دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پشتیوانی لە هەڵوێستەکەی بەرهەم ساڵح کرد.

،

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لەو هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح دەکەین و پشتگیری دەکەین”.

،

وتیشی، بەرهەم ساڵح نامەی دەسلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان نەکردووە، بەڵکو وتویەتی، ئەو کەسێک کاندید ناکات کە ببێتە هۆی خوێنڕشتنی زیاتر لە عێراقدا و ئەگەر فشاری لێبکەن بۆ کاندیدکردنی ئەسعەد عێدانی، ئەوا ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام ئەو کاندید ناکات.

،

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد و تیایدا ڕەتیکردەوە، ئەسعەد عیدانى، کاندیدی هاوپەیمانی بینا، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕابسپێرێت.

،

سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر بڕیارەکەم نادەستوری بێت ئامادەم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی پەرلەمان بکەم و هیچ خێرێک لە پۆستێکدا نییە کە لە بەرژەوەندی گەل نەبێت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل