fbpx
Shadow Shadow

یەکێتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی “گیانلەدەستدانی” پێشمەرگەیەکی لە بەندیخانەی ئاسایشی پارتی دەکات

10:34 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ئاسایشی پارتی، یەکێتی بڕوا بە ڕووداوەکە ناکات و لە پزیشکی دادی سلێمانیش توێکاری بۆ تەرمەکە دەکەنەوە، بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت: “لە پشکنینەکاندا پاشماوەی ئازاردانی زۆر دەرکەوتووە”.

،

دوای دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەکی یەکێتی بەناوی “مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا” لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە، پاش دوو ڕۆژ هەواڵ بە کەسوکارەکەی دەدەن کە “لە بەندیخانە خۆی خنکاندووە”، ئەوەش گومانی لای کەسوکاری و یەکێتیش دروستکرد، کە ڕووداوەکە خۆکوژی بێت.

،

لە پاش گومانەکان، ئاسایشی پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “ئەو کەسە تۆمەتبار بووە و بڕی 50 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری پێگیراوە و دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە بەندیخانە خۆی خنکاندووە و هەموو بەڵگەکانیش بەردەستن”.

،

لەوبارەیەوە حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئێمە گومانمان هەیە لە ڕووداوەکە، بەتایبەتی کاتێک کەسێک دەبردرێتە بەندیخان، سەرجەم کەلوپەلەکانی لێوەردەگیرێت و چۆن دەبێت جۆرە کەلوپەلێکی پێبێت کە بتوانێت خۆی بکوژێت، بۆیە سکاڵا تۆماردەکەین”.

،

وتیشی: “گومانمان لە پشکنینی پزیشکی دادی هەولێریش هەبوو، هەربۆیە شەوی رابردوو، تەرمەکەمان بردە پزیشکی دادی سلێمانی و لەوێ دووبارە پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکە کرا و دەرکەوتووە کە ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراوە”.

،

لەبارەی ئەوەی لە پشکنینەکەدا دەرکەوتووە کە خۆی کوشتووە یاخود لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە، حاجی مەسیفی ئاماژەی بەوەکرد: “هێشتا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە و پێویستی بە لیکۆڵینەوەی ورد و بڕیاری دادگا هەیە”.

،

ئەو بەرپرسەی یەکێتی جەختیشیکردەوە، نە کەسوکارەکەی و نە ئەوانیش وەک یەکێتی واز لە دۆسییەکە ناهێنن و بەشێوەی یاسایی بەردەوام دەبن، تاوەکو ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرادەکەن.

،

هاوکات ناس کورد پەیوەندیکرد بە پزیشکی دادی سلێمانی، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون بەهیچ شێوەیەک ناوەڕۆکی پشکنینەکە ئاشکرابکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل