Shadow Shadow

یەکێتی دادوەران: پاشەکەوتی مووچەکانمان وەرنەگرتووەتەوە

09:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

یەکێتی دادوەرانی کوردستان لەبارەی گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی دادوەران ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە  هیچ مووچەیەک بۆ دادوەران گەڕێندرابێتەوە.

.

یەکێتی دادوەرانی کوردستان، لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە: ” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،  لە هەندێک ماڵپەڕ و میدیا، دەنگۆی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی دادوەران بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ مووچە و پاشەکەوتێک بۆ دادوەران نەگەڕاوەتەوە”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە بۆ شێواندنی راستییەکان و چەواشەکردنی ڕای گشتیی و لەکەدارکردنی دەسەڵاتی دادوەرییە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هەندێک  میدیا بەناوی “سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە” بڵاویانکردەوە، حکومەتی هەرێم دەستیکردووە بە گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی دادوەران و لەیەکەم هەنگاودا 15 دادوەر موچەکانیان بۆ گەڕێندراوەتەوە.

.یەکێتی دادوەران: پاشەکەوتی مووچەکانمان وەرنەگرتووەتەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل