fbpx
Shadow Shadow

یەکێتی تۆپی پێ لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی یارییەکەی پێشمەرگەی سلێمانی و جیهان دەکات

17:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-
پاش بردنەوە چاوەڕواننەکراوەکەی یانەی تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگەی سلێمانی لە یانەی جیهان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرپەرشتیار و دادوەرانی یارییەکە بانگهێشت دەکات بۆ لێکۆڵینەوە.

.

دوێنێ (شەممە، 14ی ئەیلولی 2019) لە گەڕی کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی بە ئەنجامی 17 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی جیهانی بردەوە و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی زاخۆ بووە پاڵەوانی خولەکە، کە بۆ بوون بە پاڵەوان پێویستی بەوە بوو بە جیاوازی 13 گۆڵ یارییەکە بباتەوە.

.

لە دوای ئەو ئەنجامە گومانێکی زۆر لەسەر یارییەکە دروستبووە و لەو بارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە هەژماری تایبەتی یەکێتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بانگهێشتی سەرپەرشتیاران و دادوەرانی یارییەکە کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە :”ئاگاداری سەرپەرشتیاری یاری و دەستەی ناوبژیوانانی یاری نێوان جیهان و پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی نایابی تازە پێگەیشتووانی کوردستان دەکەینەوە، رۆژی (شەممە، 21ی ئەیلولی 2019) لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، بۆ کاری پێویست لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل