fbpx
Shadow Shadow

مەترسی بەشدارینەکردنی عێراق لە مۆندیال هەیە

یەکێتی تۆپی پێی جیهان هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات

16:57 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

یەکێتی تۆپی پێی جیهان هۆشداری بە یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوە کە ڕوونکردنەوە لەسەر کێشەکانیان بدەن و ئەگەر حکومەت دەستوەربداتە کارەکانی یەکێتی تۆپی پێ، ئەوا لە پاڵەوانێتییەکان دووردەخرێنەوە و ناتوانن بەشداری مۆندیال بکەن.

.

لە ماوەی ڕابردوودا عەبدولخالق مەسعود و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کە کوردە سکاڵای  لای فیفا تۆمارکرد، بەوەی دەستێوەردانی حکومەتی عێراقی لە کارەکانیان هەیە و دوو کارمەندیان بە تۆمەتی ساختەکردن بەناهەقی گیراوون و زیندانی کراوون.

.

لەو بارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی جیهان، لە ڕێگەی نوسراوێکەوە لەسەر ئەو پرسە هاتووەتە دەنگ و داوای لە حکومەتی عێراق کردوە کە زانیاری ورد لەو بارەیەوە بدات و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کارمەندەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕوون بکاتەوە.

.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کێشەکەیان بۆ ڕوون نەکەنەوە و چارەسەری نەکەن، عێراق دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی سزادان کە ئەویش سڕکردنی یەکێتییەکە و هەڵبژاردەی عێراق دەبێت، لەو ساتەشدا مەترسی ئەوە لەسەر عێراق دروست دەبێت کە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر دوور بخرێتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل