Shadow Shadow

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور مێسی سزادا

15:06 چوار شه‌ممه‌ 24 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور “کۆنمیبۆڵ” لیۆنێل مێسی بۆ یەک یاری ڕاگرت و بە بڕی هەزار و 500 دۆلاریش سزایدا.

بەپێی  ڕاگەیەندراوێکى یەکێتى تۆپى پێى ئەمریکاى باشور، لیۆنێل میسى، کاپتنى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بەهۆی لێدوانەکانییەوە دژی یەکێتییەکەیان بۆ یەک یارى ڕاگیراوە.

 

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەى بەوە کردووە، میسى بە بڕى هەزار و ٥٠٠ دۆلارى ئەمریکیش سزاى مادى دراوە و سزاکانیش بە فەرمی سەپێنراون و جێگای تانە نین.

میسى لە کۆپا ئەمریکای 2019ی بەڕازیل، دواى ئەوەى لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە هەڵبژاردەى بەڕازیل دۆڕان، ڕەخنەى لە کۆنمیبۆڵ گرت و بە گەندەڵ باسیکرد، هەروەها بەوە تۆمەتباریکرد هەڵبژاردەکەى بێبەشکردووە لەسەرکەوتن بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل