Shadow Shadow

یەکێتی بە فەرمی سیروان کوێخا نەجمی لە بەرپرسی مەڵەبەندی چەمچەماڵ دوورخستەوە

16:03 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

یەکێتی بەفەرمی کەسێکی دیکەی لەجێگای سیروان کوێخا نەجم بۆ بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستنیشان کرد.

,

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلولی 2019، بە بڕیارێکی یەکێتی، مسته‌فا چاڵاوی وه‌ك لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووە.

,

مسته‌فا چاڵاوی کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتییە هەواڵەکەی بۆ ناس کورد پشتڕاست کردەوە و وتی: “بەفەرمی لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بڕیاری دەستبەکاربوونم بۆ دەرچوە و کراوم بە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان”.

,

بەرپرسە نوێیەکەى مەڵبەندى چەمچەماڵ، ئاماژەی بەوەشکرد: “بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ حاکم قادر حه‌مه‌جان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی سەردانی چەمچەماڵمان کرد و لە پۆستەکەم دەست بەکاربوم”.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبوەوە کە سیروان کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی بە بڕیاری کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی دەستبەسەرکراوە، لەسەر هەندێک مەلەفی تایبەت لێکۆڵینەوە لەگەڵەدا دەکرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل