Shadow Shadow

"ئەوانەى چوار ساڵ زیانرە لەو پۆستانەدان"

یەکێتی بەرپرسانى حیزبەکەى لە حکومەتى هەرێم و بەغدا دەگۆڕێت بە کەسانى نوێ

15:02 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێت ئەو کەسانەی کە لە پشکی ئەو حیزبە لە حکومەتی عێراق و هەرێم پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بەرەو سەرەوەیان هەیە و ماوەی چوار ساڵیان تێپەڕاندووە، ئاڵوگۆڕیان پێ بکات و بیانگۆڕێت بە کەسانی نوێ، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حیزبەش دەڵێت، چەندین کەس بۆ ئەو پۆستانە سیڤییان پێشکەشکردووە.

,

لە نوسراوێکدا کە لە 20ی ئابی 2019 دەرچووە و واژووی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە: “بڕیارمانداوە بە ئاڵوگۆڕکردنی ئەو هەڤاڵانەی کە لە پشکی یەکێتی لە حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم پۆستی بەڕێوەبەری گشتی یاخود بەرزتریان هەیە و ماوەی چوار ساڵ یاخود زیاتریان تێپەڕاندووە”.

,

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پۆستانە بەو کادرانە پڕدەکرێنەوە کە سیڤییان پێشکەشکردووە و لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە پاڵێوراون.

,

لەوبارەیەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیارەکەی بە کارێکی باش ناوبرد و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پێویستە ئیتر هەم لەنێو یەکێتی و هەم لە حکومەتیش کەسانی نوێ بهێندرێنە پێشەوە و ئەوانەی چوار ساڵ لە پۆستێکدا بوون بگۆڕدرێن و هەل بدرێت بە کەسی دیکە”.

,

وتیشی، بە سەدان کەس سیڤییان پێشکەش مەکتەبی سیاسی کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە، ئەو پۆستە نوێیانەشی کە پشکی یەکێتین لە کابینەی نوێ و تائێستا پڕ نەکراونەتەوە.

یەکێتی بەرپرسانى حیزبەکەى لە حکومەتى هەرێم و بەغدا دەگۆڕێت بە کەسانى نوێ

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل