fbpx
Shadow Shadow

ڕێکەوت زەکی چەند زانیارییەک لەبارەى قەرزەکانى شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا دەکات

“یەکێتی ئاسانکاری بۆ شاسوار عەبدولواحید کردووە و گۆڕانیش ماوەکەی بۆ درێژکردووەتەوە”

23:05 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەوەی ئاسانکاری بۆ کۆمپانیای “نالیا” کردووە بۆ وەرگرتنی قەرزەکانی نوێنەرەکانی یەکێتی بوون لە کابینەی حکومەتی ڕابردوو، دەشڵێت، گۆڕانیش لەڕێگەی ڕێباز حەملانەوە ئاسانکاری بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەرزەکە کردووە.

.

ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  دەربارەی قەرزەکانی کۆمپانیای “نالیا” نوسویەتی: “ڕاستە ئەوەی ئاسانکاری کرد بۆ وەرگرتنی قەرزەکە نوێنەرەکانی یەکێتی بوون لە حکومەتی ئەوکاتە، بەڵام ئەوەشی کاتی گێرانەوەی قەرزەکەی دوو جار بۆ درێژکردەوە ڕێباز حەملانە کە ئەوکات لەسەر پشکی گۆران وەزیری دارایی بوو”.

.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە “ڕۆژی 8ی ساڵی 2014 سەرەتای قەیرانی دارایی بوو، زانیاریمان پێگەشت کە کۆمپانیای نالیا قەرزەکانی نەگێراوەتەوە و وەزیری دارایی کارئاسانیان بۆ دەکات، ڕۆژی دواتر خۆم چوومە ئەو بانکەى کە قەرزەکەی دابوو لە سلێمانی، بەرێوەبەرەکە و ستافی بانکەکە بەڵگەکانیان نەدەخستە بەردەستم، دوای بێنە و بەرە وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بەڵگەکانم بینی و بە مۆبایلەکەی خۆم وێنەی نوسراوەکانم گرت”.

.

“ڕۆژی دواتر بەڕێوەبەری بانکەکە لەلایەن وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکەیەوە بە تەلەفۆن موحاسەبە کرا کە چۆن ئەوەلیاتی نیشانی ئێمەداوە، بۆیە وەزیر ڕێگەی نەدا کە کۆی سەرەتاکان بە ڕەسمی و وەک ئەنجومەنی پارێزگا داوابکەین و وەربگرین، ھەرچەندە دوای چەند ڕۆژێک ستافێکی تایبەت چوونە بانکەکە و ھەردوو بۆکسفایلی سەرەتاکانیان کۆپی کرد” ڕێکەوت زەکی وادەڵێت.

"یەکێتی ئاسانکاری بۆ شاسوار عەبدولواحید کردووە و گۆڕانیش ماوەکەی بۆ درێژکردووەتەوە"

زەکی ئاماژەی بەوەشكردووە: “ئەوکات برادەرانی گۆران دەیان وت و بە وەزیری دارایشیان وتبوو پارەکە لای شاسوار عەبدولواحید بێت باشترە کە دامەزراوەیەکی ئازادی ڕاگەیاندنی پێداناوە وەک لەوەی یەکێتی و پارتی بیدزن”.

.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست ناس کورد کەوتووە و ناوی چەند کۆمپانیایەکی تێدایە کە قەرزاری حکومەتن و کۆمپانیای “نالیا” یەکێکە لەوانە.

.

بەگوێرەی بەڵگەکان، کۆمپانیای “نالیا” بڕی 44 ملیار دیناری حکومەت قەرزارە، جگە لەوەی بڕی نزیکەی 10 ملیار دیناری وەک “سود” چووەتەسەر.

.

هاوکات، کۆمپانیای “بەڕێز” یەکێکی دیکەیە لەو کۆمپانیایانەی کە قەرزێکی زۆری حکومەتی لایە کە لە بەشێکدا، بڕی 20 ملیاری دینار و لە بەشێکی دیکەشدا بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری وەرگرتووە و تائێستا نەیداوەتەوە.

.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، کۆمپانیای “ئاسۆ محەمەد بامۆکی” بڕی 30 ملیار دینار قەرزارە و چەند کۆمپانیایەکی دیکەش کە سەرجەمیان ناو و بڕی قەرزەکانیان ئاماژەیان پێکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل