fbpx
Shadow Shadow

"چەتۆ ساڵح زۆرترین چانسى هەیە"

یەکێتى کێ بۆ شوێنەکەى جەلال شێخ کەریم کاندید دەکات؟ (تایبەت)

16:25 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

لەناو یەکێتى نیشتیمانى کوردستان قسە لەسەر دوو کەس دەکرێت بۆ جێگرتنەوەى جەلال شێخ کەریم بریکارى وەزیرى ناوخۆى هەرێم کە لەپشکى ئەو حزبە ساڵانێکى زۆرە لەو پۆستەدایە، بەڵام هێشتا یەکلانەبووەتەوە کە کێ شوێنەکەى دەگرێتەوە.

.

بڕیارى خانەنیشینکردنى جەلال شێخ کەریم، لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە دەرکراوە، بەڵام هێشتا لە ئەنجومەنى وەزیرانەوە گشتاندنى بۆ نەکراوە تا بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

.

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتى یەکێتى تایبه‌ت به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، هه‌ر له‌كاتى ده‌سپێكردنى گفتوگۆكانى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى یه‌كێتى بۆ دیارى كردنى پۆسته‌ حكومییه‌كان، كۆده‌نگیه‌ك له‌سه‌ر دیاریكردنى لیوا چه‌تۆ ساڵه‌ح بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌بووه‌.

.

چه‌تۆ ساڵه‌ح، پێشتر به‌رێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى گه‌رمیان بوو، له‌م مانگه‌شدا و پێش به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى، له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتییه‌وه‌ پێنج كه‌س یه‌كێك له‌وانه‌ چه‌تۆ ساڵه‌ح كرانه‌ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى.

.

بەوتەى سه‌رچاوه‌كه‌ “چه‌تۆ ساڵه‌ح به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌یه‌ و پله‌ سه‌ربازییه‌كه‌شى لیوایه‌ و و باوكى و حەوت براشى شەهیدن‌ زۆرترین چانسى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ هه‌یه”‌.

.

هاوکات سەرچاوەیەکى ئاگادار لەمەکتەبى سیاسى یەکێتى، بە ناس کوردى ڕاگەیاند “لەکابینەى هەشتەمیشدا کۆدەنگى لەسەر دانانى چەتۆ ساڵەح بۆ ئەو پۆستە هەبوو غەدرى لێکرا، بەڵام لەبەرئەوەى ئەوکات مامۆستا جەلال خانەنشین نەیدەگرتەوە، پۆستەکە چۆڵ نەبوو تا بدرێتە چەتۆ ساڵەح”.

.

وتیشى “جگە لەوەى لە ئێستادا بەفەرمى چەتۆ ساڵەح کاندیدە بۆ پۆستەکە و مەکتەبى سیاسى چانسى ئەو بەبەهێزتر دەزانێت بەڵام دەنگۆى ئەوەش هەیە چەند کەسێکى تر لەوانە ڕێباز بێرکۆتى بەنیازى کاندیدبوون بن بۆ پۆستەکە”.

.

بەوتەى سەرچاوەکە “ئەگەر پلانى یەکێتى بۆ دابەش کردنى پۆستە حکومییە باڵاکان لەوانە بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکان گۆڕانکاریى بەسەردا نەیەت و لەسەر بنەماى پشکى شارەکان یەکلا نەکرێتەوە، ئەوا چەتۆ ساڵەح کۆدەنگی لەسەر هەیە و چانسەکەش بۆ ئەو دەبێت”.

.

لاى خۆیەوە ڕێباز بیرکۆتى، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بە ناس کوردى ڕاگەیاند، کە هیچ شتێک نییە لەبارەى کاندیدکردنى بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە و خۆشى بەنیازى خۆکاندیدکردن نییە.

.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ جه‌لالى شێخ كه‌ریم، به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، فه‌رمانى خانه‌نشینیه‌كه‌ى ده‌رچووه‌ و چاوه‌ڕوانه‌ یه‌كێتى كه‌سێكى تر بۆ شوێنه‌كه‌ى ده‌ستنیشانبكات و فه‌رمانه‌كه‌ش بگاته‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئینجا ده‌ستله‌كار ترازان له‌كاره‌كه‌ى ده‌كات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل