Shadow Shadow

یەکێتى کاتى بەستنى کۆنگرەى دیاریکرد

19:01 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پاش کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى، ئەو حیزبە بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەى حیزبەکەى ببەستێت.

.

لە پاش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژى ئەو حیزبە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد: “لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا جەخت لەوە كراوەتەوە، پێش كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگرەی خۆى دەبەستێت”.

.

وتەبێژى یەکێتى لەبارەى کاتى کۆنگرەکەوە وتى، ڕۆژى بەستنى کۆنگرەى یەکێتى دیارینەکراوە، بەڵام قسە لەسەر ئەوە کراوە کە دەبێت، پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرە بەسترابێت.

.

لەتیف شێخ عومەر ئاماژەى بەوەشکرد: “ئامانج لەبەستنی كۆنگرە دوو ئەركە، یەكێكیان پێداچوونەوەی سیاسییەكان و داڕشتنی سیاسەت و پەیڕەو و پرۆگرامێكی نوێیە ئەوی دیکەشیان هەڵبژاردنی سەركردایەتییە”.

.

یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، سێ کۆنگرەی بەستووە و لە 1ی حوزەیرانی 2010یش کۆتا کۆنگرەی خۆی بەست، کە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حیزبە بوو، لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا مانگی 10ی 2013 کۆنگرەی چوارەم ببەستن، بەڵام یەکێتی نەیتوانی لەو وادەیەدا کۆنگرە ببەستێت و دواتر بە پلنیۆمێک وادەی کۆنگرەی بۆ شەش مانگ دواخست.

.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل