fbpx
Shadow Shadow

داوایەک ئاڕاستەى لایەنەکان دەکات

یەکێتى ڕاگەیەنراوێکى لەسەر هەڕەشەى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆککۆمار بڵاوکردەوە

17:57 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق داوا لەلایەنەکان دەکات لە هەڵوێستەکەى سەرۆککۆمار تێبگەن و هاریکارى بکەن بۆ ئەوەى بریارێکى دروست بدات بۆ ڕاسپاردنى کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران، نەک فشارى بخەنەسەر.

.

دوێنێ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق ڕاسپاردنى ئەسعەد عیدانى بەربژێرى هاوپەیمانى بنیادنانى بۆ سەرۆک وەزیران ڕەتکردەوە و ئامادەیی خۆى بۆ دەستلەکارکێشانەوە نیشاندا ئەگەر بڕیارەکەى “نادەستوریى” بێت.

.

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “ئێستا عێراق لەبەردەم قەیرانێکى خنکێنەردایە و دوو بژاردەمان لەبەردەمدایە، یان ڕزگارکردنى وڵات و گەیاندنى بە کەنارى ئارام، یان بردنى بەرەو هەڵدێر”.

.

باسى لەوەشکردووە، ناکۆکى کوتلە سیاسییەکان بۆ دیاریکردنى فراکسیۆنى گەورە و شیکردنەوە جیاجیاکان و نەبوونى رێککەوتن لەسەر بەربژێرێک کە جێی ڕەزامەندى شەقام و هێزە سیاسییەکان بێت، گۆڕەپانى سیاسی ئاڵۆز کردووە و ئەوەش بڕیاردانى لەلاى سەرۆککۆمار قورس کردووە بۆ دیاریکردنى کەسایەتییەک بۆ سەرۆکوەزیران.

.

داواشى لە کوتلە سیاسییەکان کردووە لەو هەڵوێستەى سەرۆککۆمار تێبگەن کە ئامادەیی بۆ دەستلەکارکێشانەوە نیشانداوە و سیاسەتى هاریکاریکردن لەگەڵى پەیڕەو بکەن، نەک سیاسەتى فشار دروستکردن، ئەوەش بۆ گەیشتن بە بڕیارێکى دروست و دیاریکردنى کەسێکى گونجاو بۆ ئەم قۆناغە کە لەرووى جەماوەریی و سیاسییەوە قبوڵکراو بێت.

.

فراکسیۆنى یەکێتى جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستى درککردن بە مەترسی دۆخەکە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە و پشتبەستن بە عەقڵ و لۆژیک بۆ چارەسەرکردنى دۆخەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل